ڕۆژی سێشەمە ١١ی نیسانی ٢٠٢٣ مۆنۆمێنتی(عنکاوا قیسارەی ئاشتی) لە شەقامی شلامای عنکاوە لەهەولێر کرایەوە.
لەمەراسیمی کردنەوەکەیدا, هەر یەک لە پاتریارکە بەرێزەکان وپارێزگاری هەولێر ئومید خوشناو و ژمارەیەک کەسایەتی ئیداری پارێزگاکەو جەماوەری عنکاوا ئامادە بوون.
ئەم مۆنومێنتە هێمایی زیندووبوونەوەی پیتە سریانیەکانەکە تێکەل بەیەکتردەبن وپێکهاتەی چەپکە گوڵ پێک دەهێنن, و بیرۆکەی نوێ بوونەوەو ڕەسەنایەتی لە خاکی باوباپیرانەوە وەرگرتووە و لەگەڵ ئاوهێمایەک بۆ ژیان پێکدەهێنێت.
جێگای ئاماژەیە مۆنۆمێنتی ( عنکاوا قیسارەی ئاشتی) بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سریانی و ژمارەیەک لە بازرگانانی عنکاوایە , و لە لایەن ئەندازیارى گەنج لاری شوقی دیزاین کراوە.



























