بە ئامادەبونى جەماوەرى …ڤیستیڤاڵى کەلەپوورى سریانى سێیەم کۆتاى بە چالاکییەکانى دێنێت

ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە 13ى نیسان 2023، کۆتاى بە چالاکییەکانى ڤیستیڤاڵى کەلەپوورى سریانى بە خولى سێیەمى هێنرا کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى سریانى ڕێکیخستبوو ، لە گەرەکى دەرگاى قەزاى عەنکاوە / هەولێر لە ماوەى 11- 13ى نیسانى ئێستا .


کۆتا رۆژ بە چالاکى ئۆپەرێتى گۆرانى بە ناونیشانى (بهرا عل یرتوثن) دەستپێکرد ، پاشان چەندین نمایشى سەماى فۆلکلۆرى پێشکەشکران لەلایەن ئەو تیپانەى کە بۆ مەبەستى بەشداریکردن لەم ڤیستیڤاڵەوە لە دەرەوەى ووڵات هاتبوون وەک : تیپى (عشتار)ى رووسیا و تیپى(برمایا) لە بێث زالینى سووریا ، تیپى (أتور) ى ئەرمینیا ، لەگەڵ تیپى ( هونەرى سریانى ) کەسەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانییە .


لەمیانەى ئاهەنگى کۆتاى ڤیستیڤاڵ چەپکەیەک گۆرانى پێشکەشکران و ژمارەیەک لە گۆرانى بیژانى گەلەکەمان تێدا بەشداربوون (نینوس أدور، فؤاد زمارا،تونى کبریل، اشور داود، مادلین أیشویڤا) ، لەگەل بڕگەى( دەهۆڵ و زورنا) ، کە بەشداربونێکى کاریگەرى لەلایەن جەماوەرەوە بەخۆوەبینى لە شایکردنى فۆلکلۆریدا .


وەهەروەها ئاهەنگەکە کەرنەڤالێکى هونەرى وەرگیراو لە کەلەپوورى شارستانییەتى نەهرێنى لە خۆگرتبوو کە لەلایەن ( خانى عیراق بۆ جل و بەرگ) ى سەر بە وەزارەتى ڕۆشنبیرى و گەشتوگوزار و شوێنەوارى عیراقى پێشکەشکرا ، وسیمایەکى فۆلکلۆرى تێکەڵ بە نوێیەتى بەخشییە ڤیستیڤاڵ کە لە قوڵاى شارستانییەتى رافیدەین لە بابل و ئاشور و نەینەوا دەدەوا .


دواتر کلدو رمزى أوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى وتەیەکى پێشکەش کرد و تێیدا جەختى لەوە کردەوە کە : ئەم ڤیستیڤاڵە بووە تەقلیدێکى ساڵانە و لە عەنکاوەى قیبلەى گشت ڕۆلەکانى گەلەکەمان لە ناوەو دەرەوەى ووڵات ئەنجامدەدرێت ، و دوپاتى لەوەش کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى هەردەم ئامادەیە بۆ هەماهەنگى لەگەڵ گشت فەرمانگە حکومیەکان و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و کەنیسە بەڕێزەکان بۆ پێشکەشکردنى باشترین بۆ گەلەکەمان .


و هەرلەمیانەى وتارەکەیدا أوغنا یارمەتیدانى هەرکەسێکى بەرزنرخاند بۆ سەرخستنى ئەم ڤیستیڤاڵە ، وەهەروەها سوپاس گوزارى خۆى پێشکەشى خودى ڕێزدار مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد بۆ پشتگیرى کردنى ئەم جۆرە چالاکییانە ، لەگەڵ بەرزنرخاندنى ڕۆلى هەردوو ئیبارشییەى هەولێرى کەلدانى و پاتریکخانەى کەنیسەى ڕۆژهەڵاتى ئاشورى و گشت هەوڵە حکومى و خزمەتگوزارى و کۆمەڵگەکان کە بەشداربوون لە سەرکەوتنى ئەم کارە .


و لە کۆتاى ئاهنگەکەدا دەستکرا بە دابەشکردنى میتاڵى ڕێزلێنان بۆ لایەنى پشتگیرو سپۆنسەرانى ئەنجامدانى ئەم ڤیستیڤاڵە ساڵانەیە لە عەنکاوەدا .


جێگاى ئاماژەیە ، کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى هونەرى سریانى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەم ڤیستیڤاڵەى ڕێکخست لە 11- 13 نیسانى 2023 بە چالاکى جۆراوجۆر ، لەگەڵ ئەوەى کە کاروچالاکى بازارى کەلەپوورى بە درێژاى ڕۆژانى ڤیستیڤاڵ کراوە بوو.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap