کولتووری سريانى بەدوای ڕێگاکانی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ کونسوڵخانەى ئەرمينيا دەگەڕێت

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ، كلدو ڕەمزی اوغنا ، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، بەیاوەری فوئاد شمعون بيا ، بەڕێوەبەری کارگێڕی و دلاوەرمرقس، بەرپرسی پەیوەندییەکان، سەردانی کونسوڵخانەی ئەرمەنستانی لە هەولێر کرد.و لەلایەن کونسوڵی گشتی ئەرمینیا، ئەرشەک مانوکیان و ستافی باڵای کونسوڵخانەکەوە پێشوازییان لێکرا. لە میانی دیدارەکەدا لایەنی ئەرمەنی بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی کارای لە بزووتنەوەی ڕۆشنبیری سریانی بە تایبەتی و لە ناوچەکەدا بە گشتی ناسێندرا و ئەو چالاکییانەى کە ڕێکیاندەخات لە زۆربەى شارەکانی هەرێم و تەنها لە هەولێر یان عەنکاوە سنوردار نین. هەروەها باس لە ڕێگاکانی هاوکاری هاوبەش کرا، کونسوڵی ئەرمینیاش خواستی خۆیان بۆ ڕێکخستنی چالاکیی هاوبەشی نێوان هەردوولا دەربڕی.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap