کولتووری سریانی میوانى هونەرمەندی گەلەکەمان فريد سورایایە

ڕۆژی چوارشەممە 15ی ئازاری 2023، كلدو ڕەمزی اوغنا ، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، و بەیاوەری ژماریەک لە کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، سەردانی هونەرمەندی گەلەکەمان فەرید سۆرایا کرد.
و لە میانەى دیدارەکەدا اوغنا دووپاتی کردەوە کە بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی هەموو هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی خستۆتە پێش چاوی خۆی و کار بۆ هەواڵپرسینییان و بەدواداچوون بۆ بەرهەم و بەرهەمەکانیان دەکات و ئەم سەردانە لە چوارچێوەی پلانێکدایە کە بەبێ جیاوازی لەگەڵ هەمووان پەیوەندی بکات.
لای خۆیه وه فريد سورایا سوپاسی بەڕێوەبەرایەتى گشتی ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانی وله خودى بەڕیوەبەر و کارمەندان کرد بۆ ئه م سه ڕدانه ، وەهەروەها بەرزڕاگرتنى ئەو ڕۆلەى کە لە گەشەپێدانى کولتوور و هونه ڕ و ڕۆشنبیرى سریانیدا دەگێرێت،و خۆشحاڵیی گه ورەى خۆی بەم دەستپیشخەرییە به نرخه دەڕبڕی.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap