کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر ميوانى مۆزەخانەی سریانییە لە عەنکاوە

بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤، لە مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانی لە قەزای عەنکاوە، پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، مارک سترو بە یاوەری یاریدەدەری بەرپرسی نوێنەرایەتی دەزگای ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە عێراق، نانسی کۆدفری كرد ، و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری مۆزەخانە و کەلەپوورى سریانى، بێرنارد.یوسف، بۆلە نزیک پێداچوونەوە بەو پڕۆژانەی کە مۆزەخانە بە هاوکاری ئاژانسەکە جێبەجێی کردووە.
هەردوو میوانەکە گەشتێکیان بەناو بەشەکانى مۆزەخانەکەدا کرد و کورتەیەکیان لەبارەی پێشکەوتنەکانی ئەو پڕۆژانەی کە مۆزەخانە بە هاوکاری دەزگاکە جێبەجێی دەکات وەرگرت، بەتایبەتی پڕۆژەی (پاراستنی كولتوورى ڕۆشنبیری کەمینەکان لە عێراق) بەچاودێرى (USAID )، کە وایکرد… بەرێوەبەرایەتی گشتی بۆ ئەرشیفکردنی كولتوورى سریانى و گەیاندنى بە توێژەران سوودى لێببینێت.
شایانی باسە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانى شایەتحاڵی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی (پاراستنی میراتی کولتووری کەمینەکان لە عێراق) بوو بە هاوکاری ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) وهاوپەیمانی شوێنەوار.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap