بڵاوکراوە سریانییەکان لە شانزەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی هەولێر

کتێبخانەی سریانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی بەشداری لە گۆشەیەکی تایبەتدا کرد بۆ نمایشکردنی کتێب و بڵاوکراوەکانی سریانی لە خولى شانزەهەمی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی هەولێر کە بۆ ماوەی 17-27ی نیسانی 2024 بەڕێوەدەچێت ،و لە ژێر دروشمى (بخوێنەوە… زیرەکیت دەستکرد نییە).
گۆشەی تایبەتی کتێبخانەی سریانی بریتی بوو لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، لە چوارچیوەى ئەو باڵەی کە بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دیاریکراووە، بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی کتێب و بڵاوکراوە سریانییەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری کە پەیوەندییان بە کولتوور و هونەری پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان هەیە.
شایەنی باسە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، لە خولى شانزەهەمی خۆیدا، بە هاوکاری دەزگای ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بە بەشداری زیاتر لە 300 چاپەمەنی ودەزگاى بڵاوکردنەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی عەرەبی و بیانی.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap