ڕۆشنبیرى سریانی ماتەمینی بۆ شاعیری گەورە ئیبرام شیمۆن بێث یۆسپ دەگێڕێت

بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماتەمینی بۆ شاعیری گەورەی نەتەوەیی ئیبرام شیمۆن بێث یوسب دەگێڕێت، کە دوای توشبوون بە نەخۆشی ، ڕۆژى یەکشەممە 21ی نیسانی 2024، لە تەمەنی 76 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی شیکاگۆ لە یلایەتی ئیلینۆیس لە وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا کۆچى دواى کرد
بەڕێوەبەرایەتی بە خودى بەڕێوەبەری گشتی و کادیرەکانی و کارمەندەکانی، سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانەی خۆی ئاراستەی کەسوکار و خۆشەویستانی دەکات، لە پەروەردگار دەپاڕێینەوە کە کۆچکردوو بە بەهەشتى بەرین شادبکات و سەبر و دڵنەوایی بۆ خێزانەکەى.
شایەنی باسە شاعیر ئیبرام شیمۆن بێث یۆسپ بە شاعیرى گۆرانى نەتەوەى دادەنرێت وچەندین گۆرانی سۆزداری و نەتەوەى بۆ هونەرمەندە گەورەکانی گەلەکەمان نووسیوە، وەک (پێپا، سەرگۆن گابرێل، جان دەشتو).

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap