بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى بەشدارى دەکات لە مەراسیمى پەردە لادان لەسەر پەیکەرى (کەریمى عەلەکە)

ئێوارى چوارشەممە ١٨ ئایار ٢٠٢٢ ، کلدو رمزی اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى ، و بە یاوەرى ژمارەیەک لە فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتى ، بەشدارییان کرد لە مەراسیمى پەردە لادان لەسەر پەیکەرى کەسایەتى نیشتیمان پەروەر و کۆمەڵایەتى ، کۆچکردو کەریمى عەلەکە ، کەلەلایەن دامەزراوەى کەریمى عەلەکە و بە هەماهەنگى لەگەڵ بەشى کتێبخانە گشتییەکان لە کۆیە ، و لە گوندى هەرمۆتە سازکرا . شایەنى وەبیرهێنانەوەیە کە ( عبدالکریم الیاس پولس ابراهیم (١٨٧٦ ز – ١٩٤٨ ز ) ى ناسراو بە (کەریمى عەلەکە) ، لە کەسایەتییە ناسراوەکانى گەلەکەمانە لە سلێمانى ، و بەڕچەڵەک خەڵکى گوندى هەرمۆتەیە ، و بە بازرگانییە واڵایەکەى ناوبانگى دەرکدووە ، لە ساڵى ١٩٢٢ لە حکومەتى محمودى حەفید وەزیرى دارایى بوو ە . وەهەروەها جێگاى وەبیرهێنانەوەیە کە پەیکەرەکەى یەکێکە لە داهێنانەکانى پەیکەرساز ( چینەر نزار ) .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap