شاندێک لە ڕۆلەى گەلەکەمان کە لە تاراوگەى ئەمەریکان سەردانى مۆزەخانەى کەلەپوورى سریانى دەکات

ئێوارەى ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى ١٩ ى ئایار ٢٠٢٢ ، کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى ، پێشوازى کرد لە بەڕێز انو جوهر وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن ، کە بە یاوەرى شاندێک لە هۆبەى بازرگانى کلدانى و کۆمەڵەى هاووڵاتیانى کلدانى لە ئەمەریکا ، سەردانى مۆزەخانەى کەلەپوورى سریانییان کرد لە عەنکاوە . دوابەدواى دانیشتنێکى گفتوگۆى ، بەڕێز اوغنا ،کارەکانى پەرەپێدانى مۆزەخانەى کەلەپوورى سریانى کە بە یاوەرى ڕێکخراوى شوێنەوارناسانى نێودەوڵەتى و ئاژانسى ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانى نێودەوڵەتى بە خۆیەوە دەبینێت ، نیشانى شاندەکەى دا ، وەهەروەها گەشتێکى پێکردن بۆ نێو ڕاڕەوەکانى مۆزەخانە بۆ مەبەستى زانیارى وەرگرتن لە بارەى کۆکراوەکان و جل و بەرگى فۆلکلۆرى و هەروەها زانیارى پێدان سەبارەت بە وشتانەى کە هۆڵى ڕۆشنبیرى پێشکەشیان دەکات دەربارەى پێشەنگەکانى شۆڕشى ڕۆشنبیرى و نەتەوەى گەلەکەمان ، و پێشەنگەکانى ئەدەب و هونەر و مۆسیقا . لە کۆتاى سەردانەکەیاندا ، میوانان ڕێز سوپاس و سەرسامى خۆیان لە پەڕاوەگەى سەردانکەران تۆمار کرد و دڵخۆشی خۆیان بۆ ئەم سەردانە دەربڕى .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap