بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى پۆرتاڵى ئەلیکترۆنى ( مردوثا ) دەستپێدەکات

ڕۆژى سێ شەممە 31 ئایار 2022 ، بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ، پۆرتاڵى ئەلیکترۆنى ( مردوثا) ى دەست پێکرد ، کە پێشکەشە بۆ گیانى دامەزرێنەرى ( مردوثاى لاپەڕى ) خولێخۆشبوو د . سعدى مالح ، لە ساڵیادى کۆچکردنى لە 31 ئایار 2014 تاکو ( مردوثاى ئەلیکترۆنى ) درێژەپێدەرى ڕۆژنامەى ( مردوثاى ڵاپەڕى ) بێت بۆ زانیارى وەرگرتنى هەمووان ، بەبێ جیاوازى ، لەسەر ڕۆشنبیرى و شارستانیەت و کولتوورمان ، وەهەروەها لەسەر هەواڵ و چالاکییەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى ، ئێستا و لە داهاتوودا .

(مردوثا )ى ئەلیکترۆنى ، پەنجەرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانییە کە بە هۆییەوە سەیرى جیهانى فراوان دەکات ، هەڵیدا بۆ ئەوەى هەردەم ببێتە دەرگاییکى شەرعى بۆ لە خۆگرتن و نيشاندان و بڵاوکردنەوەى بەرهەم و داهێنانەکانى ڕۆشنبیران و نووسەر و ئەدیب و هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس و ئەکادیمییەکان ، و هەموو داهێنەرەکان لە بوارى ڕۆشنبیرى و کولتوورى و هونەرى سریانى و دەوڵەمەندى میراتە بەنرخەکەى .

وەهەروەها پۆرتاڵێکە چەندین پەنجەرى تایبەت لە خۆدەگرێت ، و تایبەت کراون بە ناساندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى و دامەزراوەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى ، هەوڵ و چالاکى و چاپکراوەکان ، ڕۆژمێرى تایبەت بە چالاکییەکان لە داهاتوو و ژمارەیەک لە کورتە ڤیدیو بۆ هەندێک لە چالاکییەکانى .

بۆ زانیارى زیاتر سەردانى پۆرتاڵى مردوثا بکەن لەسەر لینکى Mardotha.com

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap