سەرۆکى زانکۆى کاسۆلیکى لە هەولێر سەردانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى سریانى دەکات

سەر لەبەیانى ڕۆژى سێ شەممە ٣١ ئایارى ٢٠٢٢ ، دکتور ریاض فرنسیس سەرۆکى زانکۆى کاسۆلیکى لە هەولێر و بە یاوەرى دکتورە إقبال جرجیس سەرۆک بەشى ئەندازیارى بیناسازى لە زانکۆى ناوبراو ، سەردانى دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى سریانییان کرد ، بە مەبەستى پێشکەش کردنى پیرۆزباى بۆ بەڕێوەبەرى گشتى کلدو رمزى اوغنا بە بۆنەى وەرگرتنى پۆستە نوێیەکەى .

و لە میانى چاوپێکەوتنەکە گفتوگۆ کرا دەربارەى هەماهەنگى هاوبەشى نێوان هەردوو دامەزراوەکە و چۆنیەتى بەرەو پێشخستنى بەتایبەتى لە ئەنجامدانى چالاکى هاوبەش بۆ خزمەت گەیاندن بە ڕۆشنبیرى سریانى و خوێندنى باڵا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap