بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى ڕیز لە خۆبەخشانى چالاکى چێشتخانەى کولتوورى سریانى دەگرێت .

بۆ بەرز ڕاگرتنى هەوڵ و بەشدارى کردنى کارایان لە سەرخستنى ڤیستیفاڵى کولتوورى سریانى دووەم ، کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى سریانى سازیدا لە نیسانى ٢٠٢٢ ، بەڕیز کلدو رمزى اوغنا بەرێوەبەرى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى سریانى ، میتاڵى ڕێزلێنان پیشکەشى ژنانى بەژداربوو لە چالاکى چێشتخانەى کولتوورى سریانى دا کرد ، مەبەستیش لەم دەستپێشخەرییە هاندانێکە بۆ هەوڵى خۆبەخشى بە درێژایى ڕۆژانى ڤیستیڤاڵ ، و یەکخراوبەئامادەییەکان و هەوڵەبەگەڕخراوەکانى ئەوانەى هەڵساون بەم ڤیستیڤاڵە ، تاوەکو لە ڕێگەى ئەم دەستپیشخەرییە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى نامەى خۆشەویستى و ڕێزلینان بنێرێت بۆ گشت بەشداربووانى کار و چالاکییە ڕۆشنبیرى و هونەرى و کولتوورى ، چ ئەوانەى ئەنجامدراون و چ ئەوانەى ئەنجامیان دەدات لە داهاتوودا .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap