بە سەرکەوتنێکی گەورە… چوارەمین فێستیڤاڵی کەلەپوورى سريانى کۆتایی بە چالاکییەکانی دەهێنێت

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٤، چالاکییەکانی فیستیڤاڵی کەلەپوورى سریانی لە خولی چوارەمیدا بە سەرکەوتنێکی گەورە و بە ئامادەبوونێکی جەماوەری جیاکراودا، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانە و کەلەپوورى سریانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی ڕێکخرابوو ، لە شوێنی ئاسایی خۆی بەرامبەر گردی قەسرەى دێرین لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر کۆتاى بە چالاکییەکانى هێنا .

دوا ڕۆژی چالاکییەکانی بە ئۆپەرێتى (اخنن کولا أثرا- ئێمە هەموو نیشتیمان) دەستی پێکرد، لە نووسینی نینب لاماسو ئاوازى نەبیل یوسف ، دواترچەندین نمایشی کولتوورى لە لایەن تیپی شایى کولتوورى سەرکۆن لە ئەرمەنستان و تیپی (بەرمايا) لە قامیشلۆی سوریا،و جگە لە تیپی سریانى بۆهونەرى، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان.

سێهەمین ڕۆژی فێستیڤاڵەکە کۆمەڵێک وتاری لەخۆگرتبوو، کە بە وتارێکی خاتوو پامێلا هاک کونسوڵی گشتی ئەمریکا بە وەکالەت لە هەولێر دەستیپێکرد، وتیایدا ڕۆڵی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵەدا بەرز نرخاند .هەروەها بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و جەژنی سەری ساڵی نەوتەوەییەوە پیرۆزبایی لە گەلەکەمان کرد،و جەختی لە بەردەوامیی پشتگیریکردنی مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانى لە دیجیتاڵکردنی سەروەت و سامان و بەڵگەنامەکانی کردەوە.

پاشان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا دووپاتی کردەوە کە “گەلەکەمان زیندووە و نامرێت، ئەرکی ئێمەیە ڕوبەڕوى بارودۆخەکان بین و کڕنۆش دانەنێین، وەک چۆن ئێمە… ڕۆڵەکانی ئەم خاکە ين بۆهەزاران ساڵ”، ئاماژەی بەوەشکرد “ئەم گەلە سەرەڕای هەموو ئەو گۆشەگیرییانەی کە بەرکەوتەی بووە، دووبارە هەڵدەستێتەوە چونکە گەلێکە ژیانی خۆشدەوێت و بە ئاشتی دەژیت لەگەڵ گەلانی دیکەى دەوروبەرى”

لە کۆتایی قسەکانیدا ئۆغنا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی کادیر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە سازدانی ئەم فێستیڤاڵە دەربڕی، هەروەها ڕۆڵی دەزگا حکومی و کۆمەڵایەتییەکان و کەنیسە ، کە بەردەوام پاڵپشتی و پشتگیری فيستیڤاڵەکە دەکەن.

هەروەها بەڕێوەبەری مۆزەخانەو کەلەپوورى سريانى، بێرنارد یوسف وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا جەختی لەوە کردەوە کە ئاهەنگە ئایینی و نەتەوەییەکانی گەلەکەمان ساڵانە لەگەڵ یەکتردا کۆدەبنەوە، بەو پێیەی ئەکیتۆ کە هێمای نوێبوونەوە و بەهارە هاوکاتە لەگەڵ زیندوبونەوەی پەروەردگارمان عیسا مەسیح کە هێمای ژیانی نوێیە.

کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵەکە شاهیدی دابەشکردنی میتاڵى ڕێزلێنان بوو بەسەر لایەنگرانی فەرمی و سپۆنسەرەکانی فێستیڤاڵەکەدا، هەروەها چالاکییەکانی بریتی بوون لە پێشکەشکردنی پاکێجی گۆرانی وتن کە تێیدا ژمارەیەک لە هونەرمەندانی گەلەکەمان بەشداریان کرد (پەرسن ئەپرم، زوهێر صليوا، مادلین ئیشۆڤا ، فیلیپ ویلیام)، کە ئامادەبوانى خستە جۆش و خرۆشەوە بەشداريكردنيان لە شایى کولتووریدا .

جێى ئاماژەیە لە مەراسیمی کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا هەریەکە لە خاتوو پامێلا هاک کونسوڵی گشتی ئەمریکا بە وەکالەت لە هەولێر و ڕاوێژکاری پەرەپێدان لە ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) بەڕێز کریستوفر لافارج ئامادەبوون.

شایەنی باسە، بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ساڵێک لە مانگی نیساندا فیستیڤاڵێکی کەلەپوورى سریانی سازدەکات، لەو ماوەیەدا چەندین بۆنەی جۆراوجۆری کولتوورى و جەماوەری سازدەکرێن، ئەمە جگە لە بازاڕی کولتوورى کە بە تەواوی لە ڕۆژانی فێستیڤاڵەکە دا کراوەیە، ئەمساڵيش چوارەمین خولی فيستیڤاڵەکە لە (٤ – ٦) نیسانی ٢٠٢٤ بەڕێوەچوو.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap