لە ئاپۆرێکى جەماوەریدا … چالاکییەکانی دووەم ڕۆژی چوارەمین فێستیڤاڵی کەلەپوورى سريانى به ردەوامن

فێستیڤاڵی کەلەپوورى سریانی، لە خولی چوارەمی خۆیدا، بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک لە چالاکییە کولتوورى و گۆرانی وتن بەردەوامە، لە نێوئامادەبوونێکی گشتی بەرچاودا، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانە و کەلەپوورى سریانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەرى سریانی ، لە شوێنی ئاسایی خۆی بەرامبەر گردی قەسرە دێرین لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر.
ڕۆژی دووه م بە چەند چالاکییه ک له لایه ن قوتابخانه سریانییه كانەوه ده ستیپێکرد، که به شداربوونيان هاندانە بۆ بەردەوامبونى پاراستنی ڕەگوڕیشە و کولتوورییەکەیاندا ، دواتر نمایشێکى کولتوورى له لایه ن تیپی به ڕمایه که له شاری قامیشلۆی سوریاوه هاتبوون پێشکه شکرا .
هەروەها شایەتحاڵى بەشداری تیپی زیوسى بەخدێدا بوو، بۆ یەکەمجار بە ئۆپەێرێتێک کە باس لە کولتووری سریانی دەکرد بە ناوی (ملخا)، ئەمە جگە لە نمایشە کولتوورییەکانى تیپی سەرگۆن ، لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان و تیپی هونەری سریانی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستانی پێشکەشکران.
دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکە بریتی بوو لە پێشکەشکردنی پاکێجی گۆرانی کە تێیدا ژمارەیەک لە هونەرمەندانی گەلەکەمان بەشداریان کرد (ئاشور لازار، میرنا ئیشۆ، نینۆس ئەدور، کكی، نەغام ئەدوەر، جۆزێف ئیواس)، کە تا کاتژمێر10 شەو بەردەوام بوو.
هەریەک لە مار نەسنائیل نزار عەجەم ، سەرۆکى ئیباریشییەى حەدیاب بۆ سریان کاسۆلیک لە هەولێر و ئايدن مەعروف ، وەزیری کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئامادەى بەشێک لە چالاکییەکانی ڕۆژی دووەمی فێستیڤاڵەکە بوون.
شایانی باسە، بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، هەموو ساڵێک لە مانگی نیساندا فيستیڤاڵێکی کەلەپوورى سریانی سازدەکات،کە تێیدا بۆنەی جۆراوجۆری كولتوورى و جەماوەری بەڕێوەدەچن، ئەمساڵیش لە (4-6) نیسانی 2024 ئەنجامدەدرێت.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap