دوای واژۆکردنی دوو کتێبی نوێ… پێشانگای کراوە بۆ کتێب لە خولی دووەمی خۆیدا کۆتاى بە چالاکییەکانى هێنا

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣، چالاکییەکانی پێشانگای کتێبی کراوە لە خولی دووەمی خۆیدا، کە لەلایەن کتێبخانەی سریانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕێکخرابوو، کە بۆ ماوەی ١٧- ١٨ی ئایار بەڕێوەچوو ، لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر کۆتاییان هات.


لە دوایین ڕۆژی چالاکییەکانی بڕگەیەک بۆ منداڵان لەلایەن کتێبخانەی سندباد بۆ کتێب پێشکەشکرا، دواتر دانیشتنێکی هونەری لەلایەن ئەکادیمیای ئۆرنینەوە دەستیپێکرد، پاشان مەراسیمی واژۆکردن بۆ کتێبی “تلافيف أحلام الخريف” بۆ دکتۆر سمير خورانى بەرێوه چوو، کە لە لایەن یوسف كبو پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.


دوابەدوای مەراسیمی واژۆکردنی کتێبەکە، تیپی (جذور موصلية) دانیشتنێکى مۆسیقایان پێشکەش کرد و دڵخۆشی خستە نێو ئامادەبووان ، دواتر پانێڵێک بە سەرپەرشتی ڕۆژنامەنووس (سامر الياس سەعید) و بە بەشداریی هەریەک لە بەڕێزان (أكد موراد، صباح میخائیل برخو و ئیڤان جانی) بەڕێوەچوو. ، کە تیشکی خستە سەر (ڕۆڵی پێشانگای کتێب لە دروستکردنی دۆخێکی کاریگەربۆ خوێنەران).
پێشانگاکە بەنمایشێکى تری مۆسیقا لەلایەن تیپی جذور موصليە کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا.


شایانی باسە لە یەکەم ڕۆژی پێشانگای کتێبی کراوەدا، لە خولی دووەمی خۆیدا، شایەتحاڵی واژۆکردنی کتێبی “عناقيد الكرمة” بوو لە لایەن باوک قرياقوس حنا، کە لەلایەن شاعیر صلاح سەرکیسەوە پێشکەش کرا و بە ئامادەبووان ناسێندرا .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap