بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک … ڕۆشنبیرى سریانی ئاهەنگێک بۆ ڕۆژی جیهانی منداڵان ڕێکدەخات

بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 1ی حوزەیرانی 2023، چالاکیەکانی ڕۆژی جەژنی (رۆژی منداڵان) بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، لە باخچەکانی ئەکادیمی و کۆمەڵایەتی ڕێکخست لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر سازکردن.


مەراسیمەکە بریتی بوو لە نمایشی کارەکتەرە کارتۆنیەکان کە لەلایەن ئەندامانی تیپی سریانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پێشکەشکران، هەروەها نمایشێکی شانۆیی بەناونیشانی “کەهوە عەزاوی”، کە لەلایەن منداڵانی ماڵی منداڵانەوە پێشکەشکرا، جگە لە پێشکەشکردنی کتێخانەى سیندباد.


هەروەها مەراسیمەکە چەندین پێشبڕکێ و چالاکی لەنێو منداڵانی بەشداربووی فێستیڤاڵەکەدا لەخۆگرتبوو، و لە کۆتایی چالاکییەکاندا میتاڵى پێزانین بۆ سپۆنسەرەکانی فێستیڤاڵ پێشکەشکرا.


شایەنى باسە کەڕۆژی منداڵان ، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی وبە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتى عەنکاوە و سەنتەرى ئاکادیمى و کۆمەڵایەتى عەنکاوە ڕێکخرابوو لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی عەنکاوە.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap