بەیاننامەى کۆتای بۆ کارەکانى کۆنگرەى میدیاى سریانى/ خولى دووەم بینین ، کورتە و پێشنیارەکان

بەبانگێهشت نامەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ، کۆنگرەى میدیاى سریانى / خولى دووەم ، ڕۆژانى 26-27 ئەیلول 2022 لە هۆڵى گالاگسى لە قەزاى عەنکاوە / هەولێر بەسترا ، و بە بەشدارى میدیاکاران و نووسەران و ئەکادیمان ولێکۆلەران و گرنگیدەرانى بوارى ڕاگەیاندن لە ووڵات ، سەرەڕاى سوریا ،لبنان، تورکیا،سوید، ئوستورالیا ، وڵاتە یکگرتووەکانى ئەمەریکا ، کە نوێنەرایەتى دامەزراوە میدیاکانى گەلەکەمان دەکەن لە جیهان . لە ڕۆژى یەکەمدا گفتوگۆى لایەنە سەرەکییەکان کرا کە لەچەندین بابەتى لاوەکى پێکهاتبوون ، وتیێدا بەشداربووان باسى واقیعى میدیاى سریانى و بەرەنگارییەکانى و پێشبینیکردنى ئاسۆى کارى داهاتوودا کرا. و لەدواى هەر پانێڵێک دەرفەت بە پرسیارو گفتوگۆو پێشنیارەکانى ئامادەبووان درا، ولەلایەن قسەکەرانى پانێڵ بە سنگێکى فراوانەوە وەڵام درانەوە . لە ڕۆژى دووەم ، نوێنەرانى دەزگا ڕاگەیاندنەکانى گەلەکەمان کۆبوونەوە و ئەندامانى کۆنگرە چەندین پێشنیاریان گەڵالە کرد ،و ئەمەى خوارەوە دەقەکەیەتى : 1- دامەزراندى دەستەى هاوئاهەنگى تایبەت بە بوارى میدیاى سریانى ، ولیژنەی بەدواداچوونى جێبەجێکردنى بریارو پێشنیازەکانى کۆنگرە لەم بەڕێزانە پێکهاتووە : أمیر المالح/ سوید ،أکد سعدى / ئەمەریکا ، لیث بنیامین ، یعقوب میرزا/ سوید،إیڤا حبیب و فکتور جورج. 2- کارکردن لەسەر دامەزراندنى مۆزەخانەیەک بۆ بەبەڵگەکردن و مێژووکردنى کۆمەڵکوژییە یەک لەدوایەکەکانى گەلەکەمان ، بە تایبەتى تاوانەکانى ڕێکخراوى دەوڵەتى ئیسلامى لە عیراق وشام (داعش) . 3- پشتگیریکردنى هەوڵەکان بۆ کاراکردنى پرۆژە یاساى کۆمەڵگەى زانستى سریانى کە پێشکەشى پەرلەمانى کوردستان کراوە . لەگەڵ کاراکردنى ڕۆڵى دەستەى سریانى لە کۆمەڵگەى زانستى عیراقى . 4- بانگێهشت کردنى شارەزایانى زمانى سریانى ، بەتایبەتى ئەکادیمییەکان ، بۆ گرنگیدان بە پەرەپێدانى زمانى سریانى و فراوانکردنى بڵاوبوونەوەى و پاراستنى لە لەنێوچوون ، ولێکۆڵینەوەى رێگاکانى سەرکەوتن تاکو نەوەى داهاتوو ئارەزووى فێربوون وزانینى بکات لە ڕێگەى ئامرازە سەردەمییەکان و دروستکردنى ناوەڕۆکێکى ئاست بەرز و ئاسان بەتایبەتى بۆ مێردمنداڵ و گەنجەکان ئەویش بە سوود وەرگرتن لە ماڵپەڕە ڕاگەیاندنە ناسراوەکان بە هاوئاهەنگى لەگەڵ کەسە ناودارو کاریگەرەکان . 5- کارکردنى جیدى لەسەر یەکخستنى فۆنتى سریانى (ئەلیکترۆنى) بۆ ئاسانکردنى کارى ڕاگەیاندن بە زمانى سریانى لە جیهان ، و ئەولیژنەى کە پێوسیتە بەدواداچوون لەم بارەیەوە بکات پێکدێت لە : د. کوثر نجیب ، أکد سعدى، منها الیلس و یعقوب میرزا ، بە هەماهەنگى لەگەڵ جورج کیراز. 6- پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ ئامادەکردنى فەرهەنگى زاراوەکانى میدیای ، وڕاسپاردنى خاتوو د.مارلین اویشا وەک ڕێکخەرى گشتى بۆ ئەم لیژنەیە . لەگەڵ کارکردن بۆ کاراکردنى ماڵپەڕى کۆمەڵەى ئەلیکترۆنى بۆ زاراوە سریانییەکان و بەرەوپێشچوونى سەردەمییانە . وەهەروەها کارکردن بۆ بەکارهێنانى زاراوەى ئاسان (بشطتا) وسادە نزیک لە گشتى لە ئامادەکردنى هەربابەتێکى میدیاى بۆ بە ئاسانکردنى گەیشتنى بۆ هەمووان . 7- دامەزراندنى ماڵپەرێکى میدیاى گشتى بۆ میدیاى گەلەکەمان ، و ڕۆژنامەیکى هەواڵى ڕۆژانە بۆ گواستنەوەى کاروچالاکییەکانى گەلەکەمان ،و پاڵپشتیکردنى گەنجە بەهرەمەندەکان لە بوارى ڕاگەیاندن وهاندانیان بۆ پەرەوپێشچوون و بەردەوامبوون ، و کارکردن لەگەڵ بەرامبەر، لە جیهان بۆ پاراستنى ڕۆشنبیرى سریانى و پڕشنگدارییەکەى و زیاتر تەشەنەکردنى و بەرگریکردن لە کەمبوون و گۆشەگیرى ولە نێوچوون . 8- بانگێهشتکردن بۆ پێکهێنانى دەستەى پارێزگاریکردن لە مافەکانى میدیاکارانى سریان ، لەلایەن پارێزەرانى گەلەکەمان لەهەر کوێیک بن . 9- گرنگیدان بە بابەتى ڕاستى و دروستى بەبێ پشتگوێخستنى گرنگى لە پێشینەى ، لە ڕێگەى پشتبەستن بە سەرچاوەى بەوەڕپێکراو و دروست دورکەوتن لە ریکلام و هەواڵى درۆ . 10- هاندانى هاوئاهەنگى و هاوکارى لە نێوان دامەزراوە میدیاییەکان لە بارەى گواستنەوەى میدیاى بۆ ڕۆبەڕوبوونەوەى کێشەکانى گواستنەوەى تایبەت . لەگەڵ باڵکشاندن و گرنگیدانى میدیاکارانى گەلەکەمان بە دوورکەوتن لە رق و کینە و بەکارنەهێنانى زمانێکى ئاست نزم ، و پشتبەستن بە هاڤپەیڤینى ئاست بەرز کە لەگەڵ مێژوو و ئامادەبوونى میدیاى سریانى بوەشێتەوە . 11- کارکردن بۆ دەربازبوون لە ئاستەنگە دارییەکان لە ڕێگەى فەراهەمکردنى پالپشتى دارایى و بەکاراکردنى تایبەتمەندى بەشداریبوون لە ماڵپەڕەکانى میدیاى سریانى .و هاندانى دەوڵەمەندەکان وکارسازەکان (بێزنزمانەکان ) بۆ وەبەرهێنان لە پڕۆژەکان و دامەزراوەکانى میدیاى سریانى تاکو هەردوولا سوودمەند بن . 12- کارکردن لەسەر ئەوەى کە کۆنگرە ساڵانە ببەسترێت ،و ئامادەکارى بۆ بکرێت لە ڕێگەى وۆڕک شۆپەکان بە شێوەی خولى ، بۆ شیکردنەوەى واقیعى میدیاى سریانى ، و بەدواداچونى دامەزراوە میدیاییە سریانییەکان ئەوانەى بەردەوامن لە کارکردن و ئەوانەى وەستاون ، و شیکرنەوەى هۆیەکان . وەهەروەها ئەنجامدانى دیداروچاوپێکەوتنەکان لە ڕێگەى (بەرنامەى زووم ) لە نێوان بەرپرسانى دامەزراوەکانى میدیاى سریانى بۆ نزیککردنەوەى ڕاوبۆچونەکان . لە کۆتایدا ، ئەندامانى کۆنگرە جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە واتاکانى لۆگۆى کۆنگرە بەکاربهێنرێن کە بریتین لە یەکگرتنەوەى میدیاى سریانى ، سەرەڕاى جیاوازى و فرەڕەنگى ، لەسەر نموونەى ئەندازەى ئەو نەخشە مێژووییەى کە لێیوەرگیراوە ، تاکو ئامادەبوونى ڕۆشنبیریمان بە جیاواز بمێنێتەوە و باڵبکێشێتە سەر میراتێکى شارستانى یەکانە، دەکۆشین تاکو جێگاى متمانەى بین . بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان عنکاوە/ هەولێر 27 ى ئەیلول 2022 دامەزراوە میدیاییە بەشداربووەکان :

1- نوهەدرا تی ڤى. 2- کەناڵى عەشتیار / تەلەفزیۆن و پێگەى ئەلیکترۆنى . 3- دامەزراوەى یومانا بۆ میدیا. 4- کەناڵى سورۆیۆ و ڕادیۆى سورۆیۆ ئێف ئێم / قامشلى . 5- سوبورۆ تى ڤى. 6- ماڵپەڕى تەلسقوف. 7- ئێزگەى صوت السلام لە بەخدێدا . 8- ماڵپەڕى عنکاوا کۆم. 9- تۆرى میدیاى عیراقى – کەناڵى عیراقیەى سریانى . 10- گۆڤارى سفروثا / یەکێتى ئەدیب و نووسەرانى سریان . 11- گۆڤارى التاج/ بەڕێوەبەرایەتى گشتى خوێندنى سریانى . 12- گۆڤارى شراغا/ ئەلقوش. 13- گۆڤارى بین النهرین . 14- گۆڤارى نجم المشرق/ خانەى نجم المشرقى ڕۆشنبیرى بۆ بڵاوکردنەوە و دابەشکردن . 15- گۆڤارى نجم بیث نهرین / سەنتەرى ڕۆشنبیرى ئاشورى/ دهۆک . 16- M – ڕادیۆ . 17- پێگەى طیباین / رابیتەى سریانى لە لوبنان . 18- SBS – ڕادیۆى ئوستورالیا . 19- رادیۆ تەلەفزیۆنى أشور/ دامەزراوەى أشور بۆ میدیا . 20- رادیۆ عەنکاوە. 21- گۆڤارى بانیپاڵ / بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى . 22- پێگەى OLIVE . 23- گۆڤارى ئیبارشیەى کەرکوک و سلێمانى بۆکلدان . 24- ماڵپەڕى عنکاوە توداى . 25- دامەزراوى (بێث کانۆ) .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap