دەستکەوتەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە کتێبێکى نوێدا

بە بەرگ و چاپێکى جیاکراو و ناوازەدا ، بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى سریانى کتێبێکى نوێى دەرکرد کە دەستکەوت و هەواڵى چالاکییەکانى لە درێژاى ساڵى 2022 دا تێیدا چاپکراوە. ئامادەکاران لە پێشەکى کتێبەکە ووتارى کلدو رمزى أوغنایان داناوە کە لەکاتى وەرگرتنى پۆستى بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى پێشکەشیکرد ، و تێیدا ئاماژەى بەوەکرد : ئێمە ئەمڕۆ لەبەردەم سەردەمێکى نوێی کاروانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى داین ، بەو هیوایەى کە پڕ بێت لە کار و چالاکی لە گشت بوارەکان . لە پلانەکانماندایە کە ساڵى 2022 ناوازە و پڕ بێت لە دەستکەوت ، و ساڵانى جیاواز و دەسکەوتى زیاترى بە دوایدا بێت ، بە هاوکارى گەلەکەمان ، و هاندانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ، بە خودى سەرۆکى حکومەت ڕێزدار مەسرور بارزانى ، و بە پشت بەستن و هاندانى وەزارەتەکەمان ، وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان ، کە هەمیشە هاندەرى سەرەکیمان بووە سەرەڕاى قەیرانە داراییەکان ، تاوەکو ئەم دەستکەوتنانە ببنە جەختکەرەوەى کارى جیدى لە پێناوجێبەجێکردنى ئەم پلانە لەسەر ئەرزى واقیعدا . جێگاى ئاماژەیە ئەم کتێبە لە ئامادەکردنى بەشى ڕاگەیاندنى بەڕیوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانییە ، و لە (254) لاپەڕەى پارچە گەوەرە پێکهاتووە ، و هەواڵى چالاکییەکانى بەڕێوەبەرایەتى بە زمانەکانى سریانى ، کوردى، عەرەبى ، و ئینگلیزى لە خۆى دەگرێت و بەچەپکەیەک وێنەى ڕەنگاوڕەنگ ڕازێنراوەتەوە کە خوێنەر دەگوازێتە کەشوهەواى چالاکییەکان بە هەموو ئەو ماندوبوون و داهێنانەى کە تێدا بەدیکراوە . بۆ خوێندنەوەو زانیارى زیاتر سەردانى ئەم لینکەى خوارەوە بکەن :

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap