ڕۆشنبیرى سریانى ( تیپى سریانى بۆ هونەر ) دەستپێدەکاتەوە

ڕۆژى 30ى کانونى دووەم 2023 ، (تیپى سریانى بۆ هونەر )، سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى ڕاهێنانەکانى دەستپێکرد بە سەرپەرشتى هەردوو ڕاهێێنەرى شارەزا لە ووڵاتى سوریا ،لیث بنیامین ، سەرپەرشتیارى تیپەکە ، ووتى : بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى ئامادەکارییەکانى تەواو کرد بۆ دەستپێکردنى تیپە هونەرییەکەى ( تیپى سریانى بۆ هونەر) سەر بە هۆبەى هونەرى لە بەڕێوەبەرایەتى ، بەمەبەستى بەشدارى کردن لە چالاکییە هونەرى و کولتوورییەکان ، لە ناو و دەرەوەى ووڵاتدا. وهەر لە درێژەى قسەکانیدا بنیامین ووتى : تیپەکەمان دەستى بە ڕاهێنانەکانى کرد بە سەرپەرشتى ( رمثا شمعون) و (تونى شمعون) ، ڕاهێنەرە سەرپەرشتیارەکانى تیپبی بەرمایا لە بیت زالین / قامشلی ، ڕاهێنانەکان چەندین تابلۆى سەماکردنى بەخۆیەوە بینى کە لە کولتوورى سریانییەوە وەرگیرابوون ، لەگەڵ وانە تیۆرییەکان دەربارەى کولتوور و ڕەگ و ڕیشەى هەرە کۆنى سەماى میللی و بۆنەکانى . جێگاى ئاماژەیە کە ( تیپى سریانى بۆ هونەر) لە کۆتاییەکانى ساڵى 2022 دامەزراو ، و لە ژمارەیەک کچ و کوڕى بەهەرەمەندى ناوچە جیاوازەکانى گەلەکەمان پێکهاتووە ، و بەرێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە پلانیدابوو ئەم تیپە دابمەزرێنێت و بانگێهشتى ئارەزوومەندانى کرد بۆ ناوتۆمارکردن ، و دواتر لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ دەستنیشانکردنى زۆرترین ژمارەى داواکراوان ، و هەڵبژاردنی ئەندامانى تیپ بە پێى ستاندارد و مەرجە هونەرییەکان .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap