شاندێکى دەستەى کارگێرى قوتابخانەکانى أربائیلۆ و أورى سریانى میوانى ڕۆشنبیرى سریانییە

ڕۆژى دووشەممە 30ى کانونى دووەم 2023 بەڕێز کلدو رمزى أوغنا ، بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان پێشوازى لە شاندێکى هەردوو قوتابخانەکانى أربائیلۆ و أورى سریانى کرد. و لە دیدارەکەدا ئەندامانى شاندەکە پیرۆزباى ساڵى نوێىان لە بەڕێوەبەرى گشتى کرد ، و چالاکییەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانیان بەرز نرخاند لەگەڵ ئەو خزمەتگوزارییانەى کە پێشکەشى دەکات بۆ هاندانى زمانى سریانى و بەردەوامبوون و پەرەپێدانى . لەلاى خۆشیەوە أوغنا ئاماژەى بەو ڕۆلە کاریگەرییەدا کە قوتابخانەکانى سریانى دەیگێڕن لە گەیاندنى زمانى سریانى بۆ نەوەکانى داهاتوو بە شێوەى زانستى نوێ لەگەڵ پاراستنى ڕەسەنایەتییەکەى دا .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap