ئەکادیمییەکانى تایبەتمەند بە کولتوور و زمانى سریانى میوانى ڕۆشنبیرى سریانیین

ڕۆژى یەکشەممە 29 ى کانونى دووەم 2023 کلدو رمزى اوغنا ، بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ، پێشوازى کرد لە شاندێکى ئاکادیمى تورکی تایبەت بە کولتوور و زمانى سریانى ، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان : فرهاد دمیر ، فیصل باشچى ، یوسف بەکتاش ، نادیە ولی . مەبەست لە سەردانى شاندەکە وردبونەوەیە لە چالاکى و خزمەتگوزارییەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە بوارەکانى زمان و کولتوورى سریانیدا ، وستایشى ئەو دەستکەوتانەیان کرد کە لە سەردەمى بەڕێوەبەرایەتى ئێستادا بە دەست هاتوون . لەلاى خۆشیەوە ئوغنا جەختى لەوە کردەوە کە دەرگاکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى بە ڕووى گشت لایەکدا کراوەن ، وەهەرەها ئامادەیى نیشاندا بۆ هاوئاهەنگى لەگەڵ هەموو پسپۆران و ئاکادیمییەکان لە داهاتوودا بە شێوەیەک کە بەشداربن لە بەهێزکردنى فەرهەنگى گەلەکەمان و پەرەپێدانى زمان و بەڵگەنامە کردنى کولتوورى سریانى .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap