عەنکاوە لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکدا ئاهەنگى سريانى دەگێرێت

ڕۆژى ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ . بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، بە هەماهەنگى لەگەڵ قایمقامیەتى قەزاى عەنکاوە،و بەرێوەبەرایەتی خوێندنى سریانی، و بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەرى هەولێر، و بەشی زمانی سریانی، لە کۆلێژى پەروەردەى زانکۆی سەلاحەدین، ئاهەنگێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک سازكرد.

ئاهنگەکە بریتی بوو لە چالاکیەکی بەیانیان لە هۆڵی قوتابخانەی عەنکاوەى نمونەیی، بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان ڕامی نوری سیاوش قایمقامى عەنکاوە، كلدو ڕەمزی أوغنا، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، و نزار حەنا بەڕێوەبەرى خوێندنى سریانی، و ژمارەیەک لە بەرپرسی حکومی وحیزبى.  سەرەتای ئاهنگەکە بە وتنەوەی گۆرانى (لشانى)  لەلایەن ژمارەیەک لە قوتابیانى قوتابخانەى ئەربائیلۆى سریانى دەستیپێکرد کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانییەوە بەرهەم هێنراوە ، نووسین و ئاوازدانەری  هونەرمەند یوسف عەزیزە.  لەوتارێکدا بەم بۆنەیە بە ناوى قایمقامیەتى قەزاى عەنکاوەو بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى ، بەڕێز سیاوش وتى، “هەموو ئەو چالاکییانەى کە ئەمڕۆ ڕێکيان دەخەین زۆر گرنگن بۆ ئاهەنگگێڕان بە زمانی سریانیمان، بەڵام گرنگترینیان”. ئەوەیە کە تا دەتوانین بەردەوام دەبین لە قسەکردن بەم زمانە لە هەموو شوێنێک ، بەبێ ئەوەی شەرم بکەین.” بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنى سریانی ئاماژەی بە گرنگی زمان و زەوی بۆ هەر نەتەوەیەک کرد، لە کاتێکدا فەهمی سليوا، بەڕێوەبەری پەروەردەى دەوروبەرى هەولێر، جەختی لەسەر گرنگی ئەو ڕۆڵە کردەوە کە قوتابخانە سریانیيەکان دەیگێڕن کە لەدوای ساڵی ١٩٩١ لە ناوچەکە دامەزراون. 

 هەروەها هەر لەچوارچیوەى چالاکییەکەدا، فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی کەلەپوور و مۆزەخانەی سریانی و کتێبخانەی سریانی، سەردانى قوتابخانەکانی قەزای عەنکاوەيان كرد بۆ دابەشکردنی ديارى بەسەر قوتابیان. 

هەر بەم بۆنەیە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی/ دهۆک ديارى بەسەر قوتابیانی قوتابخانە سریانییەکان لە پارێزگاى دهۆک و ئەلقوش دابەشکرد.  هەروەها لەشارى کەرکوک و شارۆچکەى دیاناى سەر بە ئیدارى سەربەخۆى سۆران بە هەمان بۆنەوە ژمارەیەک ديارى دابەشکران.  هەر لە چوارچیوەى ئامادەکارییەکان بۆ ئاهەنگەکە شەقامەکانی عەنکاوە بە پیتەکانى زمانى سریانى و لۆگۆی ئاهنگەکە  ڕازێنراوون وەک دەستپێکێک  بۆ کردنەوەی مۆنۆمێنتى عەنکاوە کەبە پیتی سریانی نەخشێنراوە.

 و لە هۆڵی گلگامێش لە سەنتەرى ئەکادیمی کۆمەڵایەتی عەنکاوە ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی دانیشتنێکی ئێوارەى  لە چوارچێوەی چالاکى  ڕۆژی زمانى دایک ڕێکخست، و سەرەتاى چالاکییەکە بە وتارى بەڕێز کلدو رمزى أوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان دەستپێکرد و تێیدا جەختى لە ڕەسەنایەتى زمانى سریانیمان کردەوە کە ڕەگ و ریشەکەى بۆ سێ هەزار ساڵ پێش زاین دەگەڕێتەوە و پەیوەندی بە زمانی سۆمەری و ئەکەدی و بابلی ئاشورییەوە هەیە، بە ئاماژەدان بە وتەی ڕۆناکبیر ناعوم فایق ، “ئەو کەسەی زمانی خۆی نەزانێت نازانێت بۆچی دروست بووە.”  دوابەدوای ئەو وتارەی ئانو جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان هات کە تیایدا ستایشی هەمەجۆریی زمانەوانی و کولتووری کوردستانی کرد، و ڕۆڵی حکومەتی هەرێمی بەرزنرخاند لە پاراستنی بە پەسەندکردنی یاسای خوێندنى سریانی، و هەروەها ئاماژەی بەو کراونەوە کولتوورییە کرد کە دوای ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازار و ڕیگەدان بە دامەزراندنی یانە و قوتابخانە کولتوورییەکان و دەرکردنی گۆڤار و ڕۆژنامە بە زمانی دایک.  هەر بەم بۆنەیە بەریز ئاریان سەلاحەددین، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیری و لاوان وتەیەکى پێشکەش کرد،و تیایدا ستایشی ڕۆڵى حکومەت و بەتایبەتى كابینەى نۆیەم و خودى بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ گرنگیدان بە زمانی دایک بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی… هەرێم.

  دوابەدواى ئەو أوغنا قەڵغانێکی ڕێزلێنان بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی پێشکەش بە ڕێکخراوی ئیتۆتی کرد، وەک دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ دەستپێشخەرى و  پاڵپشتەکەی.

دواتر پێشانگای خۆشنووسی سریانی بۆ هونەرمەند بەشار بەغدادی کرایەوە ، و لە کۆتاى بڕگەکانى چالاکییەکە پانێڵێک بە ناونیشانى (زمانی سریانی لە نێوان  بە ڕەسەنایەتیکردنى نوێگەرى و هاوچەرخیەتى کولتووردا) بەڕێوەچوو. و هەریەک لە بەریزان قەشە د. بێهنام سۆنی،  د. کەوسەر نەجیب،سەرۆک بەشی زمانی سریانی لە زانکۆی سەلاحددین و نووسەر بطرس نەباتی بەشدارییان تێدا کرد و لەلایەن بەڕیز مامۆستا نزار حنا بەڕێوەبردرا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap