بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى سەرەخۆشى لە ڕاهیبەى شانۆ ( أزادوهى سموئیل) دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لەهەرێمی کوردستان پرسە و سەرخۆشی خۆى ئاراستەی ڕاهیبەی شانۆ و هونەرمەندی پێشەنگ (ازادوهی ساموئێل) دەکات کە لە 24ی شوباتی 2023 چووە بەر دلۆڤانى خودا لە دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی .
بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی ڕێزلێنانێکی تایبەت لە هونەرمەندی کۆچکردوو کردووە بەرامبەر کارەکانی لە میانەى زنجیرەی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕۆڵی سریانیيەکان لە ڕۆشنبیری عێراقیدا/ خولی سلێمان ئەلسایغ لەساڵی 2012دا، و وەکو ڕێزگرتنێک بەرامبەر کاروانی ڕۆشنبیری پڕ لە داهێنان وکارە ناوەزەکانی ملوانكه‌ى زێری پێبەخشرا کە دروشمی زنجیرەى لێکۆڵینەوەکەى لەسەر نەخشێندرابوو .
شایەنی باسە هونەرمەند ازادوهى ساموئێل لەدایکبووی ساڵی 1941 و بەیەکێک لە پێشەنگەکانی كاروانى هونەری عێراقی بەگشتی و شانۆ بەتایبەتی دادەندرێت کەچەندین کاری دیار وناوازەى لەتەلەفزیۆن و شانۆدا پێشکەش کردووە.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap