پاتریارک ساکو دیوارێکى مێژووى لە موزەخانە و کولتوورى سریانى دەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 16 ى ئاب 2022 لە باڵەخانەى مۆزەخانەى سریانى لە عەنکاوە ، و بە بەرەکەت و ئامادەبوونى کاردینال مارلویس روفائیل ساکو پاتریارکى کلێساى کەلدانى و ماربشار متى وردە سەرۆکى ئەسقوفەکانى ئەبارشییەى هەولێرى کەلدانى و مار نثنائیل نزارعجم ئەسقوفى ئەباریشییەى حەدیاب بۆ سریان کاسۆلیک ، ئانو جوهەر عبدوکا وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان و شاندى کۆنسولخانەى ئەمەریکا لە هەولیر، و ژمارەیەک لە ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان و رامى سیاوش قایمەقامى قەزاى عەنکاوە وبەرپرسانى حکومى و حیزبى بەڕێوەبەرانى فەرمانگەکانى عەنکاوە و نوێنەرانى کۆمەڵگەى مەدەنى و ئەکادیمییەکان ، بەڕێوەبەرایەتى مۆزەخانە و کولتوورى سریانى مەراسیمێکى تایبەت بە کردنەوەى دیوارى مێژووى ڕێکخست ، کە لەمیانەى پڕۆژەى پاراستنى کولتوور و ڕۆشنبیرى پێکهاتەکان لە عیراق ئەنجام دراوە ، و بەردەوامە لە کارەکانى لە مۆزەخانەى سریانى ، بە پاڵپشتى ئاژانسى ئەمەریکا بۆ پەرەپیدانى نێودەوڵتى وهەوئاهەنگى لەگەڵ هاوپەمانانى شوێنەوارناسان AntiquitiesCoalition .

لە وتارێکدا ،برنارد یوسف بەڕێوەبەرى مۆزەخانەوکولتوورى سریانى بەخێرهاتنى میوانە بەڕێزەکانى کرد و ئاماژەى دا بە گرنگى هاوئاهەنگى لە نێوان مۆزەخانەى سریانى و ئاژانسى ئەمەریکا بۆ پەرپێدانى نێودەوڵەتى لە میانەى ئەم پڕۆژەیە ، کە یەکەمین بەرهەمى هاتە ئاراوە بەم دیوارە مێژووییە و بەشێوەیکى زیاتر درێژە بە کارەکانى دەدا دواى تەواوکردنى هەنگاوەکانى داهاتووى ئەم پڕۆژەیە.

دوابەدواى ئەو ووتارى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ، کە لەلایەن کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى پێشکەش کرا و شانازى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى دەڕبڕى بۆ ئامادەبوونى نیافەتى مارلویس رۆفائیل ساکو ، بۆ ئەم مەراسیمە وەهەروەها لەهەمان کاتدا سوپاسى هەموو هەوڵە بەگڕخراوەکانى بەشداربووان کرد بۆ جیبەجێکردنى ئەم دیوارە چ لە تیمى ڕیکخراو یاخود هاریکارەکان بە تایبەتى جورجینا بهنام حبابە و نینب لاماسو لەگەڵ ئاماژە پێکردنى تایبەت بۆ هاوکارى قەشە جنان شامل و د. پەروین بدرى .

دواتر نیافەتى مارلویس روفائیل ساکو لە ووتارەکەیدا جەختى کرد لەسەر گرنگى پێداگیرى بە خاک بەتایبەتى کە مێژووێکى عەزیم و کولتوورێکى کۆنمان هەیە سەرەڕاى زمانە دەوڵەمەندەکەمان کە پێویستە لەسەرمان شانازى و دەوڵەمەندى بکەین و بیپارێزین بۆ ئەوەى وەک میرات وگەنجینەى ڕۆشنبیرى دەوڵەمەند پێشکەشى نەوەى داهاتوومان بکەین ، لەگەڵ ئاماژە کردن بەم کار و داهێنانە کە هاوکاتە لەگەڵ شێوازەکانى نمایش کردن لە مۆزەخانە جیهانییەکاندا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap