هونەرمەندی گەورە رێکاردوس یوسف لە میوانداریی کولتووری سریانیدا.

ڕۆژى پێنجشەممە ٢ ئادار 2023. کلدو رمزی أوغنا ، بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری وهونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، ولەباڵەخانەی بەرێوەبەڕایەتی گشتی پێشوازی لە هونەرمەندی گەورەی عێراقی، رێکاردوس یوسف کرد، کەلە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە هاتووە، بەیاوەری کۆمەلێک کەسی پسپوڕ لە بوارى میدیادا .


سەردانکەر خۆشحاڵی خوی دەربڕی بەو پێشوازییە گەرمەى کە لێکرا، وستایشی ئەو دەستکەوتەرۆشنبیری وهونەرییانە کرد کەلەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشکەشکرا، کە لەم دواییانەدا جێپەنجەی خۆی داناوە، هیوای سەرکەوتنی زۆر و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ خواست.


لای خۆیەوە بەرێز کلدو جەختی لەوە کردەوە کە دەڕگاکانی کولتووری سریانی بەڕووی هەمووانەوە کراوەیە، وەک چۆن لەڕیزگرتنى بەرامبەر ئەزموونەگەورەکانی هونەڕمەندان وڕۆشنبیرانی گەلەکەی وەستاوە ، کەبەدرێژایی ساڵی ئێستا ئەجندەکانى تەرخان دەکات بۆ دەستەبەرکردنی هەمەجۆریی و بەشداریکردنی هەمووان لە بۆنەو چالاکییە جیاوازەکانیدا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap