بەرێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری وهونەری سریانی بەشداری لەئاهەنگی کونسوڵخانەی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سریانی بەشداری لەو ئاهەنگەدا کرد کە کونسوڵخانەی ئەرمەنستان لە هەرێمی کوردستان بە بۆنەی دوو ساڵەی کردنەوەی کونسوڵخانەکە بەڕێوەی برد، ئەویش لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەمە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣ ،لە هۆلی پیشوا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان.
کاک حەمە حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان وتارێکی پێشکەش کرد کە تیایدا باسی لە مێژوو و چارەنووسی هاوبەشی کورد و ئەرمەنەکان کرد بە درێژایی مێژوو، شانازی بە ئامادەبوونی ئەرمەنیەکان لە گوندەکانی پارێزگای دهوک دەکەین، وتەرخانکردنی کورسییەکی پەرلەمانی بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئەرمەنییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، ئەم دۆستایەتییە هاوبەشە پشتڕاست دەکاتەوە، کە لە ڕێگەی کارو هاودەنگییەوە بوونی دەبێت.
ئاهەنگەکەبریتی بوو لەنمایشکردنی ژمارەیەک دەستنووس کەتیایدا باس لەخەتنووسی کوردی و بەکارهێنانی لەلایەن ئەرمەنییەکانەوە کرا، دواترپێشانگایەکی هونەری کرایەوە کە تیایدا کۆمەڵە وێنە و کتێبێک کە ئاماژە بەو کەمە نەتەوەییانە دەکەن لە ئەرمەنستان پێشکەش کرا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap