ڕۆشنبیرى سريانى هاوسۆزى خۆی لەگەڵ کاردیناڵ لویس ساکۆ ڕادەگەیەنێت

شاندێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە 15ی ئایاری 2023، مار لویس ڕوفایل ساکۆ، پاتریارکى کەنیسەى کلدانى لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە بەغدای پایتەختی عێراق، بەسەرکردەوە.
لە میانی دیدارەکەدا، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی،كلدو ڕەمزی أوغنا، هاوسۆزی خۆی لەگەڵ کاردیناڵ دەربڕی دوای هێرشەکەی ئەم دواییەی کە بەسەریدا کرا ، و جەختی لەوە کردەوە کە پاتریارک دەسەڵاتی ئایینی ئێمەیە، وهەوڵی زیانگەیاندن و هێرشکردن شەرمەزار دەکەین.
شایەنى باسە کە شاندەکە پێکهاتبوو لە بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدو ڕەمزی أوغنا، و بەڕێوەبەری تیپی هونەری سریانی، ليث بنیامین، جگە لە ئەندامانی تیپی بەڕێوەبەرایەتی.
لە کۆتایی سەردانەکەدا کاردیناڵ ساکۆ سوپاسی شاندی سەردانيکەرکرد و ستایشی هەوڵەکانیان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ هەمووان خواست لە کارەکانیاندا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap