تیپی هونەری سريانى لە مەراسیمی کۆتایی فێستیڤاڵی فیلمی عێراقی لە بەغدا بەشدارە

تیپی هونەری سریانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەرى سريانى لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣،لە مەراسیمی کۆتایی فێستیڤاڵی ڕۆژانی سینەمای عێراقی لە دووەم دانیشتنی خۆیدا بەشدارى دەکات ، کە لە شانۆی رشيد لە بەغدا بەڕێوەچوو .
بەشداریکردنی تیپەکە لە ڕێگەی تابلۆی سەماکارییەوە بوو کە ئامادەبووانی دڵخۆش و ئاگاداری کولتوری کۆمەڵگەیەکی ڕەسەنی گەلی عێراقی کرد، بەتایبەتی کە یەکەمجار بوو بەشداری لە چالاکییەکانی ئەم فێستیڤاڵە بکەن.
دوای ئەوە، بەڕێوەبەری تیپ ،ليث بنیامین، کورتە وتارێکی پێشکەش کرد کە تیایدا ڕۆڵی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سريانى بەرز نرخاند لە دامەزراندنی ئەم تیپە و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان بە مەبەستی پێشکەشکردنی هونەری سريانى بە باشترین شێوە. سی ساڵە تیپەکانى سریانى ئامادەنەبوون و ئامانجیان بەشداریکردنە لە سەرجەم ڤێستیڤاڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی داهاتوو.
لە مەراسیمی کۆتاییدا، وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارى حکومەتی فیدراڵی ئەحمەد فکاک بەدرانی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ڕۆشنبیری و عارف ئەلسەعدی بەڕێوەبەری گشتی سینەما و شانۆ و ئەحمەد حەسەن موسا .و بەڕێوبەرى گشتى ڕۆشنبیری و هونەری سریانى،كلدو ڕەمزی أغنا، جگە لە ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەت و ژمارەیەک ئەستێرەی درەوشاوە لە هونەری عێراق و سوریا.
جێگاى باسە ، کە ڤێستیڤاڵى ڕۆژانى سینەماى عیراقى لە ماوەى 11- 14 ى ئایار ، لە بەغدا بەڕێوەچوو و تیپى هونەرى سریانى بۆ یەکەمین جار بە فەرمى بەشدارى تێدا دەکات .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap