ڕۆشنبیرى سریانى پیرۆزباى لە سەرۆکى شارەوانى عەنکاوە دەکات

شاندێک لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى بە سەرۆکایەتى بەڕێوەبەرى گشتى کلدو رمزى اوغنا ، و بە یاوەرى ژمارەیەک لە فەرمانبەرانى ، سەردانى سەرۆکایەتى شارەوانى عنکاوەیان کرد بە مەبەستى پیرۆزباى کردن لە ئەندازیار سامان بویا یلدا بە بۆنەى وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى شارەوانى عەنکاوە .

شاندى ڕۆشنبیرى سریانى هیواى سەرکەوتنى بۆ سەرۆکى شارەوانى نوێ خواست وەهەروەها خێر و بێرى بۆ قەزاى عەنکاوە و دانشتوانى بێت .

لە لاى خۆشییەوە بەڕێز سامان سوپاسى پیپرۆزباى کەرانى کرد و ئامادەیى بەردەوامى خۆى دەربڕى بۆ هەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى گشتى لە زۆرترین بورا دا .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap