ڕۆشنبیری سريانى ڕێز لە فەرمانبەرە خانەنشینبووەکانی دەگرێت

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤، بە مەراسیمێک کە لە هۆڵى بەڕێوەبەرایەتى کەلەپوور و مۆزەخانەى سریانی ڕێکخرابوو ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی ڕێزی لە فەرمانبەرە خانەنشینبووەکانى گرت.
لە مەراسیمەکەدا وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئانۆ جوهەر عەبدوکە وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا ستایشی ڕۆل و شارەزایى فەرمانبەرانى خانەنشینبوو لە پیشە کەیاندا كرد، ئەمە جگە لە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرى گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا،و بەڕێوەبەری کەلەپوور و مۆزەخانەی سریانی، بێرنارد یوسف، و ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی.
لە میانی وتارەکەیدا بەو بۆنەیەوە، ئۆغنا ستایشی هەوڵی فەرمانبەرە خانەنشینەکان و ، سوپاسی خۆبەخشی و دڵسۆزییان لە کارەکانیاندا کرد، وهیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە بوارەکانی تری ژیانیاندا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap