دەرچوونى ژمارە (٥٠)ی گۆڤاری بانیپاڵ

ژمارەی نوێی گۆڤاری بانیپاڵ کە زنجیرەی (٥٠)ی هەڵگرتووە، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، بە هەردوو شێوەی کاغەزی و ئەلیکترۆنی دەرچوو و پڕە لە بابەتی زۆر و لێکۆڵینەوەی جۆراوجۆر.
ئەم ژمارەیە بە یەکەم پەیڤى بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا دەستپێدەکات ، و تیایدا ڕوونی کردەۆتەوە کە گۆڤارە دەوڵەمەندەکەتان ، “بانیپاڵ”، بەردەوامە لە کاروانەکەى بە پشتیوانی و هاندانی بێ سنووری ئێوە سەرەڕای قەیرانى دارایی ، بەڵام بە هەوڵی نووسەران و توێژەران و پشتگیری ئێوە بۆ ئێمە بە دابینکردنی بەرهەمی نایاب ، بەردەوام دەبێت و ئاواتمان زیاترە بۆ درەوشاوەیی و داهێنان.
ئۆغنا لە کۆتاییدا وتی: گۆڤارەکەتان شانازی بە ئێوە و بەردەوامبوونتان لە کاروانەکەى دەکات.
شایانی باسە “بانیپاڵ” گۆڤارێکی وەرزى ڕۆشنبیرییە و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان ،بە چوار زمانی سریانی، عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی دەردەچێت، خاوەندارێتی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانى حکومەتی هەرێمى كوردستانە ، و سەرنوسەرەکەی کلدۆ ڕەمزی ئۆغنایە.

دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە ژمارە نوێیەکە بخوێننەوە:

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap