ڕۆشنبیری سریانی پیروزبایی لە کۆمەڵەی جیهانی کلدانی دەکات بو هەڵبژاردنی دەستەی سەروکایەتی نوی

ئیوارەی روژی هەینی, 2 ى کانوونی یەکەم ٢٠٢٢ ، کلدو رمزی اوغنا, بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری وهونەری سریانی, سەردانی بارەگای کۆمەلەی جیهانی کلدانیەکانى لە شاری هەولێر کرد, بەمەبەستی پێشکەش کردنى پیرۆزبایی بەبۆنەی هەڵبژاردنی دەستەی نویی سەرۆکایەتی کۆمەڵە . لەلای خویەوە سەرۆکی کۆمەڵە بە ناوی دەستەی سەرۆکایەتی تازە هەڵبژیردراو, سوپاسی بەرێر کلدو کرد, و جەختی لەسەر شانازی و پێزانینی کۆمەلە کردەوە بۆ ئەو چالاکیانەى کە لەلایەن بەریوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سریانی رێکدەخرێن, بۆ پێشکەوتنی رۆشنبیری وهونەر لەلایەک و پاڵپشتی و پەرەپێدانی زمانو کولتوورمان لەلایەکی ترەوە. لەلاى خۆشیەوە بەرێز کلدو هیوای خواست کە دەستەى نوێى هەڵبژاێردراو زیاتر لە خزمەتی گەلەکەماندا بێت, و دووپاتیشى کردەوە کە دەرگاکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کراوەن بۆ هاوکاری لەگەڵ کەمەڵە لەهەموو بوارەکانیدا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap