ڕۆشنبیری سریانی پیرۆزبای لە دکتۆر ڕۆبن بیت شموێل دەکات بەبۆنەی بوونى بە ئەندامی ئەکادیمیای زانستی عێراق

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، بەخودى بەڕێوەبەری گشتی و کادیر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکان ، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی د. رۆبن بێت شموئێل ، بە بۆنەى ئەندامێتی چالاکانەی لە ئەکادیمیای زانستی عێراقی.
بەم بۆنەیە پیرۆزبای خۆمان ئاراستەی بەڕێزیان دەکەین وهیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازين لە خزمەتکردنی زمان و کولتووری سریانیمان لە ئەکادیمیای زانستی عێراقی.
شایانی باسە، ڕۆبن بێت شموێل، ئەکادیمیست، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە زانکۆی لوبنان لە زمان و ئەدەبی سریانی، وبۆ ماوەی ساڵانی ٢٠١٦-٢٠٢١ وەک بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری کردووە، ومامۆستای زمانی سریانی لە بەشی زمانی سریانی لە زانکۆی بەغدا ویەکەم بریاردەرى بەشەکە بووە لە نێوان ساڵانی 2004 – 2006. هەروەها وەک مامۆستا لە بەشی زمانی سریانی لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر بۆ ماوەی 2016 – 2021 کاری کردووە.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap