موزیکژەن و باڵیۆزی پێشوو ئەلبێرت عیسا میوانى ڕۆشنبیرى سريانیە

ڕۆژى دووشەممە 26ی شوباتی 2024، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتی گشتى لە قەزای عەنکاوە، پێشوازی لە موزیکژەن و باڵیۆزی پێشووی کۆماری عێراق لە دانیمارک، ئەلبێرت عیسا کرد.
لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە واقیعی مۆسیقای سریانی و ئەگەری ئەنجامدانی وۆرک شۆپی پەیوەست بە مۆسیقا بۆ مۆسیقاژەنانى گەلەکەمان کرد،و ئۆغنا جەختی لەوە کردەوە کە دەرگای بەڕێوەبەرایەتییەکە کراوەیە بۆ هاوکاری لەگەڵ هەموو تاک و دامەزراوە کولتووری و هونەرییەکانى گەلەکەمان .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap