ڕۆشنبیری سریانی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی لاوانی گیشرۆ دەکات

رۆژى پێنجشەممە 11ی نیسانی 2024، لە هۆڵی مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانی لە عەنکاوە، بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، و بەڕێوەبەری مۆزەخانە و کەلەپوورى سریانی، بێرنارد یوسف پێشوازیانکرد ، لە شاندی ڕێکخراوی گیشرۆ کە پێکهاتووە لە کۆمەڵە گەنجی گەلەکەمان نیشتەجێی وڵاتانی جیهان (ئەمریکا، کەنەدا، ئەوروپا، ئوسترالیا و بەریتانیا).
شاندی سەردانيکەر گەشتێکی بەناو بەشەکانى مۆزەخانەکەدا کرد و سەیری کەلوپەل و سامانەکەی کرد، کە نوێنەرایەتی کولتوور و میراتی گەلەکەمان دەکەن لە ناوچە جیاجیاکانی نيشتيمان دا ، ئامادەبووان ستایشی ئەو کارانەیان کرد کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی مۆزەخانە و کەلەپوورى سريانى ، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەنجامدراون بۆ پاراستنی کولتوورى ڕەسەنی گەلەکەمان لە نیشتمان.
لە وتارەکەیدا بەڕێوەبەری مۆزەخانە وکەلەپوورى سریانی، بێرنارد یوسف، بەخێرهاتنی شاندی سەردانکەری کرد و ڕوونکردنەوەیەکی گشتگیری سەبارەت بەو ئەرک و چالاکییانەی کە مۆزەخانە بۆ پاراستنی میراتی باو و باپیرانمان ئەنجامیاندا، پێشکەش کرد، و لە کۆتایی وتارەکەیداهیوای سەرکەوتنی بۆ ڕێکخراوەکە و ئەندامانی خواست لە کارە خۆبەخشییەکانیان.
دوابەدوای ئەو بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، وتارێکى پێشکەشکرد و تیایدا جەختی لەوە کردەوە کە مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانی بووەتە ئاوێنەی ڕەنگدانەوەی ڕەسەنایەتی گەلەکەمان کە ڕەگ و ڕیشەی لە قووڵایی مێژووی نەهریندا کێشاوە ، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی مۆزەخانەکە بەردەوامە لە ئەرشیفکردن و دیجیتاڵکردنی سەروەت و سامانە شوێنەواریی و کۆکراوەکانی بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بگاتە دەستى توێژەران.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئۆغنا ڕۆڵی ڕێکخراوی گيشرۆی بەرز نرخاند لە پاڵپشتیکردنی گەلەکەمان بۆ مانەوە لەسەر خاکی باوو باپیرانیان، هەروەها ڕۆڵييان لە کۆکردنەوەی نزیکەی ٧٠ گەنج و کچ لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان بۆ… پەیوەندیكردن لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان لە ناوخۆی وڵاتدا.
لە بەرامبەردا سەرۆکی شاندەکە کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە هاتبوو، خاتوو عوذرانا ئیشۆع، خۆشحاڵى گەورەى خۆى دەربڕى بەو پێشوازییە گەرمەی کە لێیانکرا، هەروەها کاریگەری ئەرێنی شاندی سەردانکەر سەبارەت بە جوانی وڵات ، بەتایبەتى دوای بەشداریکردنیان لە فيستیڤاڵ و ئاهەنگەکانى جەژنی ئەکیتۆ و سەرى سالى نەتەوەیى.

لە کۆتایی سەردانەکەدا، بەڕێوەبەری گشتی کۆپییەکی لە دەستکەوتەکانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتى لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا پێشکەشی شاندی میوانى ڕێکخراوى گیشرۆى کرد، کە پێش ئەو باس لە دیارترین چالاکییە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکانى بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە ماوەی ڕابردوودا كرد، و ئۆغنا جەختی لەوە کردەوە کە دەرگاکانی بەڕێوەبەرایەتی کراوەن بۆ هاوئاهەنگى لەگەڵ هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی سريانى.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap