جێگری پاتریارک بۆ لێکۆڵینەوەکانی سریانی میوانی فەخرى یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانییە لە وڵاتدا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیرى و هونەری سریانی ڕایگەیاند کە جێگری پاتریارک بۆ لێکۆڵینەوەکانى سریانی لە کەنیسەى ئۆرتۆدۆکسی سریانی، مار سویریوس ڕۆجێه ئەخرەس میوانی ڕێزلێنان دەبێت لە یەکەم سیمپۆزیۆمی سریانی لە وڵاتدا، کە بەڕێوەبەرایەتی بە نیازە بە هەماهەنگى لەگەڵ سەنتەری یونان هۆزایا بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوەى ئایندە، لە سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوو، لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر ئەنجامبدات.
مار سويريوس ڕۆجێه ئەخرەس جێگرى پاتریارک و بەڕێوەبەرى فەرمانگەى لێکۆڵینەوکانى سریانییە لە پاتریکخانەى ئەنتاکیا بۆ سریانى ئۆرتۆدۆکس ،و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە لاهوت لە زانکۆی ڕۆح القدس – کاسلیک لە لوبنان، وەهەروەها بڕوانامەى دکتۆرا لە بوارى باوکانی کەنیسە لە زانکۆی کاسۆلیکی لە پاریس ، و سەرەڕاى چەندین لێکۆڵینەوە و وتار لەسەر لیتۆرجییا و کولتوورى سریانی.
بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی پێشتريش ڕایگەیاند، کەوا پرۆفیسۆری بەریتانی سیباستیان بروکیش دەبێتە میوانی فەخری یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە وڵاتدا، کە سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
شایانی باسە یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی کە بۆ ماوەی ٥-٨ی ئەیلولی داهاتوو،و لەژێر دروشمی “سریانى کولتوورێکی زیندووە… توخمەکانی خۆڕاگریمان بەهێز دەکات” لە هۆڵی پاتریارک مار یوسف شەشەم ئودۆ لەدێرى شەهید گابرێل دانبۆ، لە عەنکاوە، هەولێر بەڕێوەدەچێت، وسەردانی ناوەندی ڕۆشنبیری بۆ پاراستنی دەستنووسە سریانیەکان و مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانی و سەنتەری بەڵگەنامەی دیجیتاڵی بۆ دەستنووسە ڕۆژهەڵاتیەکان لەخۆدەگرێت.
بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوە و لێکۆڵینەوکان بۆ بەشداریکردن لە “یەکەم سیمپۆزیۆمی سریانی لە وڵاتدا” لە ڕێگەی ئەم لینکانەی خوارەوە:
زمانی سریانی: https://mardutha.com/sc/events/%dc%a3%dc%9d%dc%a1%dc%a6%dc%98%dc%99%dc%9d%dc%98%dc%a1-%dc%a3%dc%98%dc%aa%dc%9d%dc%9d%dc%90-%dc%a9%dc%95%dc%a1%dc%9d%dc%90-%dc%92%dc%90%dc%ac%dc%aa%dc%90/?fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTAAAR3a84PuGSEXl0MnuRTcc_Q5eTLFvqvkGEJhnUPdnrpDat4kxe4SMKtsi_0_aem_AfVU2-KEshT9lrDjRUeQx3dJ1yWm3KeFhXcWIKpmT6_moXi5Bs05hWtb42l2gQqOLS1Pah1X1lhs83SP7yzpU9pX

ئینگلیزی: https://mardutha.com/en/events/call-for-papers/?fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTAAAR1ZK56MUSKJ32rLvxge7QLYJG6cBxMbDNK51WXhjc_dWapeC2MeTWCphyI_aem_AfWiYC6xLLicxj9T2HPH3d6jgi4LO8MhI3lujqR7lbTw0DmJXSMOX9TijNdNbvPJF_H-HKL2nlhnET7nJoIjQSa9

عەرەبی: https://mardutha.com/events/%d8%a7%d9%84%d8%b3%d9%8a%d9%85%d8%a8%d9%88%d8%b2%d9%8a%d9%88%d9%85-%d8%a7%d9%84%d8%b3%d8%b1%d9%8a%d8%a7%d9%86%d9%8a-%d8%a7%d9%84%d8%a3%d9%88%d9%84/?fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTAAAR2ZSDrh4FPflWN4JNdGB6vXiXVCgqX1d3NXxqnnmGim3YVvtwvZrcdd7lw_aem_AfV6xJpIAEoABKTaFS7L3f3RXa8Wythmg9He88b5mPDPIrrFEU645npPN9fgX99Gy3bEMnt1KrJs6kkzaU_3tyeC

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap