ڕۆشنبیری سریانی پێشوازی لە کۆمەڵەی ڕۆشنبیری ئەرمەنی لە هەولێر دەکات

ڕۆژی سێشەممە 27ی شوباتی 2024، بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتی لە قەزای عەنکاوە پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی ئەرمەنی لە هەولێر کرد کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان نوبار سیبان غەریب و تالین و ئەنیس ئاکۆپ.
لە میانی سەردانەکەدا باس لە ئەگەری هاوکاری هاوبەش کرا بەمەبەستی ئەنجامدانی فيستیڤاڵێکی کولتوورى ئەرمەنی لە هەولێر، کە شاندی سەردانکەر دووپاتی کردەوە ،چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تیشک خستنە سەر ڕۆشنبیرى و کولتوری سریانى هاندەربون بۆ کۆمەڵەى ناوبراو بۆئەنجامدانى فێستیڤاڵێکی تایبەت بە کولتوورى ئەرمەنەکان ، کەتیشک دەخاتە سەریان وەک پێکهاتەی کوردستان و کۆمەڵگای عێراقدا.
ئۆغنا دووپاتی کردەوە کە دەرگاکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کراوەن بۆ هاوکاری لەگەڵ سەرجەم دامودەزگا ڕۆشنبیری و هونەری و کۆمەڵایەتییەکانی پەیوەست بە هەموو پێکهاتەکانی وڵات.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap