کاربەڕێکەرى باڵوێزخانەى ئەمەریکا لە عیراق سەردانى مۆزەخانەى کولتوورى سریانى دەکات

ڕۆژى چوارشەممە 26 ى تشرینى یەکەمى 2022، دیڤد برگر جێگرى سەرۆکى نێردەى ئەمەریکى و کاربەڕێکەرى کارەکانى باڵوێزخانەى لە عیراق، سەردانى بەڕێوەبەرایەتى کولتوور و مۆزەخانەى سریانى کرد لە عەنکاوە، و لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى و برنارد یوسف بەڕێوەبەرى کولتوور و مۆزەخانەى سریانى و ژمارەیەک لە کارمەندان پێشوازى لێکرا . بەڕێز برگر هۆڵى مۆزەخانەى سریانى کردەوە لە دواى نۆژەنکردنەوەى بەپێی پێوەرەکانى مۆزەخانە جیهانییەکان بۆ ئەوەى لەگەڵ داواکارى سەردەمیانە بگونجێت . وەهەروەها لەگەڵ کردنەوەى بەشى دیارییە یادگارەکان کە لە کارى دەستڕەنگینى ژنانى سریانى پێکهاتووە،و کولتوورى سریانى هەرە کۆن لە خۆى دەگرێت ، وەک دەستپێشخەرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى بۆ هاندانى ژنانى سریانى کارکەر و هاوکارى کردنیان بۆ بە بازاڕکردنى بەرهەمەکانیان و تواناسازى ژن بە گشتى . وەهەروەها کاربەڕێکەرى باڵوێزخانەى ئەمەریکا لە عیراق ، لە چوارچیوەى سەردانەکەیدا چاوێکى خشاند بە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پەرەپێدانى مۆزەخانە بە پێى پڕۆژەى ( پاراستنى کولتوورى ڕۆشنبیرى پێکهاتەکان لە عیراق ) ، بە هاوئاهەنگى لەگەڵ ئاژانسى ئەمەریکا بۆ پەرەپێدانى نێودەوڵتى USAID و لە نێوچوونى شوێنەوار کە بە خێراى بەڕێوەدەچێت ، وئاماژەى بەو کارە جیاکاراوانە کرد کە بۆ بە ئەنجام گەیاندنى پڕۆژەکە بەگەڕ خراون ،وەهەروەها دڵخۆشى خۆى بەرامبەر کارەکان نیشاندا . لەلاى خۆشییەوە بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى کورتە باسێک دەربارەى مۆزەخانە وپێکهاتەکانى و خێراى بەرەوپێشڤەچوونى کار لە پڕۆژەى پەرەپێدانى مۆزەخانە کرد ، و سووپاسى بێپایانى گەلى ئەمەریکا و ئاژانسى ئەمەریکا بۆ پەرەپێدانى نێودەوڵتى USAID و لە نێوچوونى شوێنەوار کرد بۆ هاندانیان و بەبێ ئەوان مۆزەخانەى سریانى ئەم بەرەوپێشڤەچوونەى بەخۆیەوە نەدەدیت ،و دووپاتى لە هاوئاهەنگى زیاتر کردەوە لەگەڵ ئاژانسى ئەمەریکا بۆ پەرەپێدانى نێودەوڵتى USAID و لە نێوچوونى شوێنەوار، وەهەروەها ئاماژەى بەوە دا کە ئەم داهێنانە بە بەرز دەرخێندرێت لەلایەن گەلەکەمان لە ووڵات و لە تاراوگەدا ، بە تایبەتى لە ووڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا . لەلایەکى ترەوە بەڕێز بەرگەر سەردانى بەشەکانى مۆزەخانەى کرد و ئاماژەى بەو دیوارە مێژووییە کرد کە لە چوارچیوەى کارەکانى پڕۆژە ئەنجام دراوە، و ئەو دیوارە مێژووییەى عەنکاوە کە لە ئەنجامدانى کارەکانى بەردەوامن. دیاریەکى یادگارى پێشکەشى کاربەڕێکەرى باڵوێزخانەى ئەمەریکا لە عیراق کرا ، کە لە کارى دەستڕەنگینى کارمەندانى مۆزەخانەیە، و بە ووتەى (سووپاس بۆ ووڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا) نەخشێندراوە . دواتر سەردانیکەرەکە چەند دێرێک لە تۆمارى سەردانیکەران تۆمار کرد ، و تێیدا سەرسامى خۆى بۆ مۆزەخانە نیشاندا و ڕێزلێنانى بۆ هەموو هەوڵە بە گەرخراوەکان لە پاراستن و چاککردنەوەى ئەم کولتوورە کۆنە و نیشاندانى بۆ نەوەى داهاتوو بە جوانترین شێوە .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap