بە چەند زمانێک… ماڵپەڕی ئەلیکترۆنى مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانی کرایەوە

ڕۆژی دووشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٣، مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانی ماڵپەڕی خۆی لە سەر تۆڕى ئینتەرنێت بە چوار زمانی (سريانى، کوردی، عەرەبى و ئینگلیزی) کردەوە، بە ئامادەبوونی سەرۆکى ئیبارشییەى کلدانی موسڵ مار نەجیب میکائیل ، ویاریدەدەرى کونسوڵی ئەمریکی لە هەولێر
زەهرا بێڵ، و نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنی و حکومیەکان، وکۆمەڵە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان لە ناوچەکەدا.
سەرەتاى بەرنامەکە بە وتاری بەرپرسانی پڕۆژەی (پاراستنی کەلەپوورى پێکهاتەکان لە عێراق) دەستیپێکرد، و لە وتارەکەیدا بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە، برنارد یوسف، ئاماژەی بە گرنگیی… پڕۆژەکە لە زیادکردنی سەرنجڕاکێشانی سەردانکەران بۆ هۆڵەکانى مۆزەخانەکە و بینینی هەبووەکانى.
دواتر بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، كلدۆ رمزی ئوغنا، سوپاسی USAIDی کرد بۆ سپۆنسەرکردنی پڕۆژەکە، ئەمەش وایکرد بەڕێوبەرایەتی کەلەپوور و مۆزەخانە سریانى ئەرشیف بکات و بیخاتە دەستی توێژەران.
ئۆغنا هەروەها دەستی خستە سەر گرنگی پڕۆژەکە بە بەشداری نەوەی گەنج لە پاراستنی کەلەپوورى باوباپیرانی و بەهێزکردنی کارکەران لە بواری کەلەپوورى و پیشەسازی دەستیدا، کە لە بەرامبەردا ئەنجامە ئەرێنییەکان بۆ کۆمەڵگاکەمان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەدەست دەهێنێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئوغنا خواستەکانی خۆی بۆ درێژەدان بە پرۆژەکە لە پەرەپێدانی واقیعی مۆزەخانەی سریانیدا دووپاتکردەوە، کە بە “ئاوێنەیەک” وەسفی کرد کە قووڵایی و مێژووی گەلەکەمان پیشان دەدات، ئەمەش ئێمە لە ئەوانى جیادەکاتەوە لە پێکهاتە عێراقییەکان، کە پێکەوە میراتی کولتووری وڵاتەکە پێکدەهێنن.
سەبارەت بە وتارى مار نجیب ميخائيل سەرۆکى ئەساقیفەى موسل بۆ کەلدان، جەختی لە گرنگی گرنگیدان بە کەلەپوور لەلایەن حکومەتەوە و پێویستی وەبەرهێنان لەو لایەنە ڕۆشنبیرییەدا کردەوە، هاوکات زەهرا بێڵ یاریدەدەری کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر، هیوای دووبارەبوونەوەی پڕۆژەی لەم جۆرە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەربڕى.
لە کۆتای بەرنامەکەدا، بەڕێوەبەری تەکنیکی پڕۆژەکە، نەوار نائۆمی، ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بەشەکانی سایتەکە و ئەو بەشانەی کە لەخۆی دەگرێت، و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی دەکات، خستەڕوو.
ئەم پڕۆژەیە کاردەکات بۆ بنیاتنانی تواناکانی دیجیتاڵکردن و سودوەرگرتنیان بە باشترین شێوە بۆ بەڵگەنامەکردنی کەلەپوورى ڕۆشنبیری و هونەری گەلەکەمان، و بیخەنە بەر دەستی توێژەران و زانایان، لە ڕێگەی پلاتفۆرمی میدیای ئەلیکترۆنیەوە کە هاوسەنگى لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەم و… تەقلیدی تەکنەلۆژیاکانی بکەن.
بەو هیوایەى پڕۆژەکە یارمەتیدەر بێت لە پەرەپێدان و دیجیتاڵکردن و ئەرشیفکردنی سەروەت و سامانی مۆزەخانەکە بە بەکارهێنانی شێوازی تەکنیکی مۆدێرن بە بەکارهێنانی ئامرازە دیجیتاڵییە مۆدێرنەکان کە بتوانێت مۆزەخانەکە لە فەزای مەجازیدا فراوانتر بێت و بیکاتە ناوەندێکی ڕۆشنبیری تایبەتمەند و ناوازە.
شایەنی باسە، ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەوکاتەی ئەمریکا لە عێراق و ڕۆب والەر، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، لە ڕێگەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییەوە کە لە مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانى بەڕێوەچوو، لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١، دەستپێکردنی پڕۆژەکەیان ڕاگەیاند (پاراستنی کەلەپوورى ڕۆشنبیرى پێکهاتەکان لە عێراق)، بە هاوکاری لەگەڵ ئاژانسى ئەمەریکا بۆ پەرەپێدان و زیانەکانى شوێنەوارەکان USAID.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap