فێستیڤاڵی کەلەپووری سریانی

Map Unavailable

التاريخ/الوقت
Date(s) - نیسان 7, 2025 - نیسان 10, 2025
3:00 pm - 10:00 pm

الفئات لا الفئات


بەبۆنەی یەکى نیسان کە جەژنی ئەکیتۆ سەری ساڵی نەتەوەییە، بۆ یادکردنەوەی دابونەریتەکانمان کە لە سەردەمی بابل و ئاشورەوە بە میرات بۆمان ماونەتەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سریانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان / بەڕێوەبەرایەتی کەلەپووری و مۆزەخانەی سریانی بانگهێشتتان دەکات بۆ بەشداریکردن لە کردنەوەی یەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵی کەلەپووری سریانی لە پێنجەمین خولی خۆیدا کە چوار ڕۆژ دەخایەنێت لە 7 تا 10 ی نیسانی 2025 بەئەنجامدانی ڕێپێوانێک کە گوزارشت لە داب و نەریتی نەهرینی دەکات کە بۆمان ماوەتەوە کە لە بەردەم قوتابخانەی ئامادەیی نمونەیی عەنکاوەی (بەهرادران) دەست پێدەکات بۆ شوێنی فێستیڤاڵەکە لە تەنیشت مۆزەخانەی کەلەپووری سریانی بەرامبەر گردی شوێنەواری قەسر لە ناوەڕاستی عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر. ئامادەبوونی ئێوە جێگەی شانازییە بۆ ئێمە کات: دووشەممە، 7 ی نیسان کاتژمێر پێنجی ئێوارە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *