سەر لەبەیانى ڕۆژى دووشەممە ٢٣ ئایار ٢٠٢٢ کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى ، پێشوازى کرد لە بەڕێز على حسین بەرپرسى نوسینگەى پەیوەندییە کوردستانى و عیراقییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کە بەیاوەرى هەریەک لە بەڕێزان مقداد صلاح بەرپرسی دۆسییەى کرستیانەکان لە نوسینگە و أثيل مقدسى بەرپرسی ناوچەى عەنکاوەى پارتى ، و ژمارەیەک لە بەرپرسانى نوسینگە ، لە دیوانى بەڕیوەبەرایەتى لە عەنکاوە.
شاندەکە پیرۆزباى خۆی پێشکەشى بەڕێز اوغنا کرد بە بۆنەى وەرگرتنى پۆستە نوێیەکەى و هیواى بەردەوامى سەرکەوتن و گەشانەوە بۆ جەنابیان و بەڕێوەبەرایەتى گشتى خواست و جەختیان لە متمانەى قوڵ بە کارگێرى نوێ توانایەکەى کردەوە بۆ چالاک کردنى بزوتنەوەى ڕۆشنبیرى سریانى .