ئێوارەى ڕۆژى دووشەممە 5 ى کانونى یەکەم 2022 کلدو رمزی اوغننا, بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان, بەیاوەری بیرناد یوسف, بەرێوبەری کولتوور ومۆزخانەی سریانی و ایڤا حەبیب, بەرپرسی ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایە تی رۆشنبیری سریانی / دهۆک , سەردانی مەترانیەی ئەلقوشیان کرد بە مەبەستى وپیروزبای کردن لە مەترانە نویەکەى مار بولس سابت حەبيب , بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک مەترانى ڕەچەلەک لە ناوچەکەدا بۆ ئیبارشییەى ئەلقۆشى کەلدانى . ناوبراو میوانانى کرد و جەختى کردەوە لە شانازى ئیباریشییە بەو چالاکییە نایابانەى کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى پێشکەش یان دەکات و دەنگدانەوەیان هەیە . دواتر ، بەڕێز اوغننا بە شدارى کرد لەو ئاهەنگەى کە یەکێتى قوتابیان و لاوانى کلدو ئاشوور (خویادا) سازیکرد بە بۆنەى 31 مین ساڵیادى دامەزراندنى لە هۆڵى سەنتەرى لالشى ڕۆشنبیرى لە دهۆک . و لە گوتارێکدا ، أوغننا سەرۆکى پێشووترى یەکێتى ، ئاماژەى بە گرنگى ڕۆلى لاوان لە ژیان بە گشتى کرد و لە پەرەپێدانى ڕۆشنبیرییە سریانییەکەمان بەتایبەتى، و هیواى بەردەوامى و داهێنانى زیاتر بۆ ئەندامانى یەکێتییە کەخواست.