سەرلەبەیانى ڕۆژى دووشەممە بەروارى ١٦ ایار ٢٠٢٢ ، شاندێک لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى ، بە سەرۆکایەتى کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرە ى گشتیی و بە یاوەرى ژمارەیەک لە فەرمانبەران ، بەشدارییان کرد لە ئاهەنگى ڕێزلێنان لە هونەرمەندى گەورە شهرام نازرى ، کە لەلایەن وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان سازکرا ، و بەڕێز اوغنا بە ناوى بەڕێوەبەرایەتى گشتى چەپکە گوڵێک پێشکەشى هونەرمەندى ناوبراو کرد و هیواى سەرکەوتنى زیاترى بۆ خواست لە پیشە هونەرییەکەیدا.