ڕۆژى چوارشەممە 17 ى ئاب 2022 ، کلدو رمزى اوغنا بەڕیوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى، پێشوازى کرد لە هەریەک لە بەڕیز شابو میخائیل شابو بەڕیوەبەرى کۆمپانیاى Mستۆدیۆ و خاتوو باتریسیا معوض بەڕێوەبەرى ئێزگەى M Radioو أسیل غریب بەڕێوەبەرى پرۆگرامەکانى ئێزگە . لە دیدارەکەدا باس لە ڕێگاکانى هاوئاهەنگى هاوبەشى نێوان هەردوولادا کرا لەگەڵ چۆنیەتى کاراکردنى چالاکییە هاوبەشەکان و گۆڕینەوەى شارەزاییەکان . و میوانان ڕێزلێنانى خۆیان نیشاندا بۆ ئەو چالاکییە ڕۆشنبیرییە نایاب و کاریگەریانەى کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى پێشکەشیان دەکات و لەهەمان کاتیشدا ئامادەى خۆیان دەربڕى بۆ هاوئاهەنگى زیاتر لە داهاتوودا . بەڕێز اوغنا سوپاسى شاندى میوان کرد و دووپاتى کردەوە کە دەرگاکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى واڵان بۆ هەمووان و بەبێ جیاوازى وەهەروەها ئامادەى بەردەوامى بۆ هەماهەنگى نیشاندا لەگەڵ گشت دەزگاکانى ڕۆششنبیرى و کەناڵەکانى ڕاگەیاندن بۆخزمەت گەیاندن بە ڕۆشنبیرى سریانى .