ڕۆژى پێنجشەممە 1ى ئەیلول 2022، کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنیرى و هونەرى سریانى و بە ئامادەبوونى برنارد یوسف بەڕێوەبەرى کولتوور و مۆزەخانەى سریانى و خاتوو جورجینا بهنام حبابە بەرپرسى ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ، پێشوازى کرد لە شاندێکى ئاکادیمى و توێژەرانى موسڵ کە پێکهاتبوو لە هەریەک لە بەڕێزان د. عامر الجمیلى و د. عمر جسام و د. هیثم أحمد ،مامۆستا و تایبەتمەندانى بوارى شوێنەوار و کولتوور لە زانکۆى موسڵ ، و بە یاوەرى یوسف حسن لە دار قنادیل بۆ چاپەمەنى و بڵاوکردنەوە .
و لە میانەى چاوپێکەوتنەکەدا باسى ئاسۆى هاوئاهەنگى نێوان بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى و دامەزراوە ئاکادیمییەکان و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى کە تایبەتمەندن بە پاراستن و بە بەڵگەکردنى کولتوورى بابەتى و نا بابەتى ، شایەنى باسە د. جسام سەرۆک و دامەزرێنەرى تیمى لاماسۆ بۆ پاراستنى میراتى کولتوورى ، کە پێکدێت لە ژمارەیەک لە دەرچوانى کۆلێژى شوێنەوار و قوتابیانى خوێندنى باڵا . هەروەها ئاخافتن کرا دەربارەى پلانەکانى داهاتوو بۆ دووبارە زیندوو کردنەوەى زنجیرە خوێندنەوەکان دەربارەى ڕۆلى سریانییەکان لە ڕۆشنبیرى عیراقیدا ، کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى بە بەردەوام ئەنجامی دەدان و دکتور جمیلى لە توێژەرە هەرە دیارەکان بوو تێدا ، و ئەمە چەند ساڵێکە وەستاوە ، و گفتوگۆ کرا دەربارەى کاراکردنى هاوئاهەنگى و گۆڕینەوەى تواناکان لە بوارەکانى خوێندن و توێژینەوە ئاکادیمییەکان بە تایبەتى .
سەردانیکەران پێزانینى خۆیان بۆ چالاکییە بەردەوامەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى دەربڕى کە پێکدێن لە ڤیستیڤاڵ و پێشانگا و چالاکى ڕۆشنبیرى دیار و کاریگەر لە هەموو بوارێکدا . اوغنا سوپاسى شاندى سەردانیکەر کرد و جەختى کردەوە کە دەرگاکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى واڵان بۆ هەمووان بەبێ جیاوازى و بۆ خێر و گەشەسەندنى ڕۆشنبیرى سریانى .