سەرلەبەیانى ئەمرۆ چوارشەممە ٢٧ ى تمووز ٢٠٢٢ ، بەڕێز کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى وهونەرى سریانى لەهەرێمى کوردستان .پێشوازى کرد لە شاندێکى تیپى شانۆى قەرەقوش بۆنواندبەسەرۆکایەتى بەڕێز صباح زکریا سەرۆکى دەستەى کارگێرى تیپ ،و لەمیانەى چاوپێکەوتنەکەدا باس لەڕێکارەکانى هەماهەنگى نێوان هەریەک لەبەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى و تیپە هونەرییە شانۆییەکان ، و جەخت کردن لەسەر ڕۆڵى بەڕێوەبەرایەتى گشتى لە پشتگیری کردنى هونەر بە هەموو جۆرەکانى ، بە تایبەتى لە بوارى شانۆدا ، لەوانەیش شانۆى قەرەقوش کەبەشێوەیەکى گەورە بەژداروکارا بووە لە چالاکییە هونەرییکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى لە ساڵانى ڕابردوودا .
وەهەروەها بەڕێز زکریا دووپاتى کردەوە لە ئامادەیى تیپ بۆ پێشکەشکردنى کارە شانۆگەرییەکان و بەردەوامبوونى هەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى گشتى لەداهاتووى نزیک ، بۆچالاککردنى بزوتنەوەى شانۆى سریانى و پەخش کردنى گیانێکى نوێ لە نمایشەکانى .