خوێندنى سریانى میوانى ڕۆشنبیرى سریانییە

سەر لەبەیانى ڕۆژى چوارشەممە 1ى شوبات 2023 . بەڕێز کلدو رمزى أوغنا بەرێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ، پێشوازى کرد لە شاندێکى بەڕێوەبەرایەتى گشتى خوێندنى سریانى ، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان مامۆستا نزار حننا بەڕێوەبەرى گشتى و صباح انطوان بەڕێوەبەرى خوێندنى سریانى بنەڕەتى . لەدیدارەکەدا ڕێگاکانى هاوکارى هاوبەش لە ڕێکخستنى چالاکییەکان و ئاهەنگێڕان بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى بۆ زمانى دایک تاوتوێ کران . لەلاى خۆشییەوە أوغنا جەختى لەوە کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئامادەیە بۆ هاوئاهەنگى کردن لەگەڵ گشت دامەزراوە پەروەردەیى و هونەرییەکان بۆ دەوڵەمەند کردنى ڕۆشنبیرى سریانى و پەرەپێدانى زمانەکەمان .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap