لە کەڕنەڤالێکى پڕ لە داهێنان و جوانیدا : (الجیران) خەڵاتى ڤیستیڤاڵى (دروستکەرانى ناوەڕۆکى سریانى) دەباتەوە

ئێوارەى ڕۆژى شەممە 29ى تشرین یەکەم 2022 ، عەنکاوە ، چالاکییەکانى ئاهەنگى دابەشکردنى خەڵاتەکانى ڤیستیڤاڵى ( دروستکەرانى ناوەڕۆکى سریانى ) بەخۆییەوە بینى کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ،و لە هۆڵى گالاگسى ڕێکخرابوو ، بە ئامادەبوونى ژمارەیەکى جیاکراوە لە دروستکەرانى ناوەڕۆک و ئەستێرانى سۆشیاڵ میدیا و ژمارەیکى زۆرى خەڵک سەرەڕاى دەیان هەزار بینەرى ڕاستەوخۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان . لە ناوەڕاستى ئاهەنگەکەدا ،کلدو رمزى اوغنا بەرێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى ، لە ووتەیکى کورتکراوەدا جەختى لە هاندانى بەڕێوەبەرایەتییەکەى بۆ گەنجە بە تواناکانى گەلەکەمان کردەووە، نەک تەنها لەسەر ئاستى دروستکردنى ناوەڕۆک ، بەڵکو لە گشت بوارێکدا ، و ئەم پێشبڕکییە تەنها هەنگاوێکى یەکەمە و بەو هیوایەى هەنگاوى گەورەتر و دەرگاى واڵاترى بەدواوە بێت لە داهاتوودا بۆ گەنجى بە توانا بۆ ئەوەى بەهرەمەندەکانى دەربخات و داهێنان بکات. دوابەدواى ئەو لیث بنیامین ، بەڕێوەبەرى ڤیستیڤاڵ ، باسى ستانداردەکانى هەڵبژاردنى کرد کە (دە) پێشبڕکێکەران پێى گەیشتنە ئاستەکانى کۆتاى ، وئالیەتى دەنگدانى ئەلیکترۆنى و شەفافیەت و ڕەچاوکردنى ڕاى جەماوەر. لیژنەى ناوبژیوانى پێشبڕکێ پێکهاتبوو لە ئەسـتێران : دەشنى مراد، ئەستێرەى بەناوبانگى بۆب ، شربل مزهر پێشەنگى لوبنانى لە بوارى بەبازاڕکردن و ریکلامەکان، یوسف عزیز گۆرانى بێژى بەناوبانگ و دانەرى موسیقا ، بنیامین یلدا گۆرانیبێژى ڕاب و ئەندامی دامەزرێنەر لە یانەى مستەر ئەربیل ، و ئەستێرەى سۆشیاڵ میدیا د. سیف جنان سەرۆکى دامەزراوەى سیف جنان بۆ پەرەپێدانی فیکرى و دروستکەرى ناوەڕۆکى بە ناوبانگ . بەرنامەى ئاهەنگەکە لە لایەن هەردوو میدیاکارانى گەنج و دروستکەرانى ناوەڕۆک (زین أنور و مریم قرداغ)بەڕێوەبردرا . لە پێشبڕکێیەکەدا دە بەهرەمەندى گەنجى سریانى بەشدارییان کرد بە ناوەڕۆکى جۆراوجۆر لە نێوان شارستانییەتى نەهرێنى هەرەکۆن کە ڕەگ و ڕیشەى بۆ هەزارەها ساڵ و کولتوورى ڕەسەنى گەلەکەمان دەگەڕێتەوە ، وەهەروەها واقیعى ژیانى ڕۆژانە، پێشبڕکێیەکە لە نێوان پێنجیان بوو ، و سەرنجى لیژنەى ناوبژیوانى خرایە سەر سێیە یەکەمەکان ، ئەوانیش : – (رحلتى فی السادس الاعدادى / my journey in grade 12 ) بۆ یوسف بشار. – (ویانا) لەسەر داب و نەریتى سریانى لە میراتەوە تا ئەمڕۆ بۆ ریم شمعون لە قامشلى . – ( هم دمرو، نحن نبنى / thay destroy we create) بۆ غالى باسم سەبارەت بە گەڕانەوەو ئاوەدانکردن ڕزگارکردن . – (الجیران ) بۆ رغید ننوایا ، سەبارەت بە ژیان لە موسل لە ژێر دەسەڵاتى داعشدا . – (الازیاء التراثیە) بۆ دیڤید سالم رحیم دەربارەى جل و بەرگى کولتوورى گەلەکەمان و پاراستنى . و ئامادەبووانى هوڵ دەنگییان دا بۆ هەڵبژاردنى براوەکان ، ئەویش بە شێوەیکى ڕاستەوخۆ لەسەر ماڵپەڕى دەنگدانى ڕاستەوخۆى ئەلیکترۆنى ،و بەبەکارهێنانى کۆدێکى تایبەت بە پێشبڕکێ .دواتر لیژنەى ناوبژیوانان چونە سەر شانۆى ڤیستیڤاڵ بۆ پێشکەشکردنى خەڵاتى براوەکان . فیلمى (الجیران) بۆ رغید ننوایا ، پلەى یەکەمى بەدەست هێنا و پلەى دووەم فیلمى (هم دمرو،نحن نبنى) بۆ غالى باسم، وەرگرت ، و پلەى سێیەمین بۆ فیلمى (رحلتى فی سادس الاعدادى) ى یوسف بشاربوو . ئاهەنگى ڤیستیڤاڵەکە پێشکەشکردنى چەندین بڕگەى شاى بە خۆیەوە بینى ، و ئامادەبووان کاتێکى خۆشیان بردەسەر . وبژاردەیەک لە گۆرانی بێژانى گەلەکەمان بەشدارییان تێدا کرد : نغم أدور ، یوسف عزیز، أوگر أدور هەروەها گۆرانى بێژ ریاض عثمان چەپکەیەکى گۆرانى نایاب پێشکەش کرد . هەردوو سەماکەر (سیف توزا و سینتیا أسادوریان ) بەتابلۆیکى سەماکردنى بریسکەدار کەرنەڤاڵەکەیان ڕازاندەوە ، دواتر سێ مۆسیقا ژەنەکان (میس و مازن وجلنار) بە ژەنینى ئامێرەکانى قانون و کەمانجە و گیتار لەگەڵ گۆرانى ووتن بڕگەیەکى جوانیان پێشکەش کرد . جێگاى ئاماژە پێکردنە هونەرمەند دشنى مراد چەپکەیەک لە گۆرانییەکانى بە زمانى کوردى پێشکەشى ئامادەبووان کرد ، و لەلایەن میدیاکار أیڤا حبیب بڕگەى چاوپێکەوتنى ڕاستەوخۆى لەگەڵ ژمارەیەک لە دروستکەرانى ناوەڕۆکى بەشداربوو و کەسایەتییە ناودارەکانى سۆشیاڵ میدیا ئەنجام دا . شایەنى باسە ،ئەم بەشدارییانەى پێشکەشى پێشبڕکێى دروستکەرانى ناوەڕۆکى سریانى کران بەشێوەی ساتنداردى تایبەت هەڵبژێردران ، تاکو دەیە یەکەمەکان بگەنە پێشبڕکێى کۆتایى بۆ هەر سێ خەڵاتى ، زێڕین و زیوى و بڕۆنزیدا .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap