ڕۆژى شەممە ٢١ ى ئایار ٢٠٢٢ کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ، بەشدارى کرد لە چالاکییەکانى ڕۆژى ڕۆشنبیرى کراوە کە ڕێکخراوى هاوری ڕێکیخستبوو بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى بۆ هەمەڕەنگى ڕۆشنبیرى لە پێناو گفتووگۆ و پەرەپێداندا ، کەڕێکخراوى یونسکۆ ڕۆژى ٢١ ئایارى هەموو ساڵێکى تەرخانکردووە و ئاهەنگێ پێدەگێڕێت ، لەسەر قەڵاى هەولێرى مێژووى .
ئاهەنگێڕانەکە پێکهاتبوو لە چەندین چالاکى لە وانە پیشانگاى هونەرى شێوەکارى و وێنەى فۆتۆگرافى ، و چەندین بەش بۆ نمایش کردنى کتێب و پانێلى گفتوگۆى و پانێلى گۆرانى گەنجانە کە هەرهەموویان دەربارەى بابەتى هەمەڕەنگى ڕۆشنبیرى بوون ، لەگەڵ فۆکس کردن لەسەر ڕۆڵى ئافەرەت بە تایبەتى لە پاراستن و گواستنەوە و پەرەپێدانى کلتوور و نەریتى کۆن دا .
بەڕێوەبەرایەتى مۆزەخانە و کەلەپوورى سریانى بەشدارى کرد لەم چالاکییانە بە بەشێکى کلتوورى نایاب ، کە پێکهاتبوو لە کارى دەستى هونەرى و داهێنانەکانى فەرمانبەرانى ژن لە مۆزەخانە ، و ئیلهامبەخش بوون لە کلتوورى سریانى ڕەسەن .
جێگاى ئاماژەیە کە مۆزەخانەى هورى گوازراو پڕۆژەییکە بۆ زیندووکردنەوەى کلتوورى ڕۆشنبیرى و شارستانیەنى عیراقى لە ڕێگاى ئەنجامدانى چالاکى و هۆشیارى لە سەر ئامرازەکانى تۆرى کۆمەڵایەتى .
وەهەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم ڕۆژەى ناولێناوە ( ڕۆژى جیهانى بۆ هەمەڕەنگى ڕۆشنبیرى لە پێناوگفتوگۆ و پەرەپێدان ) بۆ نیشاندانى دەوڵەمەندى ڕۆشنبیرى جیهانى و ئەو ڕۆڵە سەرەکییەى کە دەیگێڕێت بۆ بۆ گفتوگۆى نێوان ڕۆشنبیرییەکان و بەدەست هێنانى ئاشتى و پەرەپێدانى بەردەوام .