ڕۆشنبیرى سریانی سەردانی قایمقامى قەزای قۆشتەپە دەکات وبۆ پیرۆزبایکردن

شاندێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتى بەڕێوەبەری گشتی کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا و ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ، ڕۆژی دووشەممە 18ی ئازاری 2024، قایمقامى قەزای قۆشتەپە بژار مەلاخالید یان لە هەولێر ، بەسەرکردەوە بەمەبەستی ئاراستەكردنی پیرۆزباى بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەى و بە هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکە نوێیەکەیدا.
شایەنی باسە، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، لە مانگی ئایاری ٢٠٢٣، قەزای قوشتەبە، کە دەکەوێتە باشووری شاری هەولێر، ببێت بە قەزا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap